بەغدا - INA
ئەمڕۆ یەكشەممە دەسەڵاتی دەروازە سنوورییەكان ڕایگەیاند كە ئۆپەراسیۆنێكی قاچاخی دەرمان لە گومرگی سنووری ترێبیل پووچەڵ كردووەتەوە.
لە ڕاگەیەندراوێكی دەسەڵاتدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردووە و تێیدا هاتووە : هەوڵەكانی دەسەڵاتی دەروازە سنوورییەكان لە ڕووبەڕووبوونەوەی هەوڵەكانی قاچاخچێتی بە هەموو شێوەكانییەوە بەردەوامە، بەو پێیەی بەڕێوەبەرایەتی بەندەری سنووری ترێبیل توانی دەستی بەسەر (دەرمان) دابگرێت كە لە تایەی سەرنشینەكاندا شاردرابووەوە لەناو گومرگدا.
لە ڕاگەیەندراوەكەدا ئاماژە بەوەشكراوە: ڕاپۆرتی بنەڕەتی دەستگیركردن ڕێكخرا و تۆمەتبار و دەرمانەكان ڕەوانەی بنكەی پۆلیسی گومرگی ترێبیل كران.