بەغدا - INA
ئەمڕۆ یەكشەممە محەممەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیرانی عێراق رژدی حكومەت دووپاتكردەوە بۆ كۆتاییهێنان بە كارە هەڵەكان كەبەربەستن لە بەردەم پەرەپێدانی ئەم كەرتە ئابوورییە گرنگە، هاوكات ئاماژەی بەوەدا كە ڕاستكردنەوەی ئاراسته ئابوورییەكانی دەوڵەت بەبێ بەشداریی كەرتی تایبەت ناكرێت .
نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆك وەزیرانی عێراق لە ڕاگەیەندراوێكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردووە و ڕایگەیاندووە: محەممەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیرانی عێراق پێشوازیی لە ژمارەیەك خاوهنكار و وەبەرهێنەر و خاوەنكارانی پرۆژهی تایبەت كردووە، ئاماژەی بەوەشكردووە، لەكۆبوونەوەیهكەدا باسیان لە واقیعی ئابووری نیشتمانی كرد و ئاسۆكانی كاری كەرتی تایبەت و بەشداریكردنی لە فراوانكردنی دەرفەتەكانی دامەزراندن و گەشەپێدان و گرنگترین بەربەست و تەحەددیاتی بەردەمی كردووه.
لە وتهیهكدا لە میانی دیدارەكەدا سودانی دووپاتكردەوە كهحكومهت رژده بۆ كۆتاییهێنان بەو كارە هەڵانە كە بەربەستن لە بەردەم پەرەپێدانی ئەم كەرتە ئابوورییە گرنگە، داوای كرد پڕۆژەكانی كەرتی تایبەت ههماههنگ بن لەگەڵ سروشتی تەحەددییە ئابوورییەكان و ئەو پێداویستییانەی هاوڵاتیان ڕووبەڕوویان دەبێتەوە .
سەرۆك وەزیران قەناعەتی خۆی دەربڕی كە ڕێگا ئابوورییەكانی دەوڵەت ڕاست ناكرێنەوە، مەگەر كەرتی تایبەت هاوبەشێكی جەوهەریی ئەم ڕاستكردنەوە و چاكسازییە نەبێت.
ئاماژەی بەوەشكرد: دەرفەتەكە لەبەردەستدا دەبێت و لەلایەن حكومەتەوە پاڵپشتی دەكرێت بۆ ئەوەی بچنە ناو هاوبەشییەكی بنیاتنەر لەگەڵ ئەم كەرتە نیشتمانییە، كە زۆر پشتی پێدەبەسترێت بۆ كەمكردنەوەی بێكاری و دابینكردنی گەشەپێدانی نیشتمانی بەردەوام كە بەشدارە لە دەستەبەركردنی سەقامگیری و ئاشتی كۆمەڵایەتی، جەختیشی لەوە كردەوە : كە پڕۆژەكان لەسەر بنەمای دەرفەتی یەكسان دەبێتە كێبڕكێی دادپەروەرانە دوور لە قۆرخكاری.