بەغدا - INA
ئەمڕۆ یەكشەممە دەستەی دەستپاكی فیدراڵی وردەكارییەكانی ئەو بڕیارەی ڕوونكردەوە كە لە دژی پارێزگاری پێشووی سەڵاحەدین دەرچووە، ئاماژە بەوە دەكات كە ئەمە لە ئەنجامی وەرگرتنی نزیكەی (7) ملیار دینار بووە لە بەرامبەر ڕەوانەكردنی پڕۆژەكان بۆ هەندێك كۆمپانیای دیاریكراو.
دەستەكە لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردووە و راگەیاندووە: بەڕێوەبەرایەتی لێكۆڵینەوە وێڕای قسەكردن لەسەر ئەو بڕیارەی بە غیابی لەلایەن دادگای ناوەندیی تاوانەكانی بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵیەوە دەرچووە، ئاماژەی بەوەكردووە : پارێزگاری پێشووی سەڵاحە دین بڕە پارەی وەرگرتووە ،لە بەرامبەر ڕەوانەكردنی پڕۆژەكانی پارێزگاكە بۆ كۆمپانیا پێشكەوتووەكان بۆ كاركردن، ئاماژەیە بۆ ئەوەی تاوانبارەكە بڕی (4,600,000,000) دیناری عێراقی لێی وەرگرتووە لەگەڵ بڕی (1,500,000) دۆلاری ئەمریكی، جگە لە بڕی پارەكان ،داواكاریی بۆ ئۆتۆمبێلی ( ڕەنج ڕۆڤەر) و (لێكزز) كردووە.
ئاماژەی بەوەشكرد : تاوانبارەكە ئەو بڕە پارانەی پێشووی وەرگرتووە لە بەرامبەر ڕەوانەكردنی ئەو پڕۆژانەی لەناو پارێزگا جێبەجێكراون بە بانگهێشتی ڕاستەوخۆ و ئازادكردنی ئەو پارە داراییانەی كە پارێزگار قەرزاری كۆمپانیاكان بووە.
لە درێژەی قسەكانیدا وتی : دادگای تاوانی ناوەندی دژە گەندەڵی، دوای پێداچوونەوە بەو بەڵگانەی كە لەم كەیسەدا بەدەست هاتوون بەسە بۆ قەناعەتكردن و سەڵماندن كە دژی تاوانبارەكە،و بڕیاریدا بە غیابی سزای دە ساڵ زیندانیكردنی بەسەردا بسەپێنرێت، و غەرامەكردنیشی (10,000,000) دینار بەسەردا سەپێنرێت ، ئاماژە بەوە دەكات كە بڕیارەكە بەپێی بڕگەكانی بڕیارنامەی (160ی ساڵی 1983).
جێگای سەرنجە كە دەستەكە لە سێی مانگی نیسانی ڕابردوودا دەركردنی فەرمانی بانگهێشتكردن دژی پارێزگاری سەڵاحەدین ڕاگەیاند بە بیانووی تۆمەتباركردنی بە ڕەشبگیری یەكێك لە بەڵێندەرەكان، و وەرگرتنی پارە و تایەی لێ لە بەرامبەر ئازادكردنی باجی دارایی خۆی بۆ ئەو پڕۆژانەی كە لە قایمقامیەت جێبەجێی كردووە، هەروەها پڕۆژە و باجەكانی دیكە.