بەغداد - INA- نەسار ئەلحاج
دەستەی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی ئەمرۆ شەممە بارودۆخی کەشوهەوای عێراق و بڕی بارانبارینی لەماوەی 24 کاتژمێری ڕابردوودا ئاشكراكرد.
عامر جابری بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی دەستەكە بەئاژانسی هەواڵی عێراقی ڕاگەیاند: دوو ڕۆژ لەمەوبەر ئاماژەمان بەوە کرد کە وڵات لە ڕۆژی هەینی و شەممەوە دەكەوێتە ژێر شەپۆلێك كە لە دەریای سورە دێ، و ئەوەی لە ماوەی دوو ڕۆژی ڕابردوودا و پێش مانگی ڕابردوو و بەتایبەتی لە ناوچەکانی باکوور باریوە بە باشی و بەشی پێشبینیکردنی دەستە لە سەرەتای زستانەوە بارودۆخی کەشوهەوای بەدوادا دێت و هەر 12 کاتژمێر جارێک ئەم کارە دەکرێت و هەموو 3 کاتژمێر جارێک کەیسەکان تۆمار دەكرێن.
ئەوەشی وت: كاتێك ڕاپۆرت تۆمار دەكەین ئەگەر لافاوی چاوەڕوانکراو هەبێت، ئەوا لەڕێگەی ڕاپۆرتە چالاکەکانەوە ئاگادارکردنەوە بڵاودەكەینە، بەڵام لە ئێستادا هیچ ئاماژەیەک لەو بارەیەوە نییە.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد: "بڕی بارانبارینی ماوەی 24 کاتژمێری ڕابردوو، بەم شێوەیەیە: بەغدای پایتەخت 30.9 میلیم، هیت 1.1، رومادی 3.2، خانەقین 0.5، خالس 11.3، وێستگەی بەهرزی مەتەری 14.4، کوت 43.2 که ڕێژەێکی زۆر بەرزە لە سەرەوەیە، عزیزیه 0.5، بدره 6.2، حله تەنها دڵۆپ باران و نوخەیەب و دیوانیه و نەجەف 0.3 و عەمارە 1.6 و عەلیغەربی 19 کە ئەویش نمرەیەکی بەرز و ناسریە 0.1 و شترا 1.8 و بەسرە لە فڕۆکەخانە تەنیا دڵۆپە، وێستگەی گەڕەکی الحسین 20.5، هەروەها فاو باران دڵۆپە بوە.
جەختیشیکردەوە کە " باران بارین ئەگەر ڕێژەکەی بگاتە زیاتر لە 10 ملم مەتر، بە بارانێکی زۆر دادەنرێت و ئەمە ئەو شتەیە کە ئەمڕۆ کاریگەری لەسەر بووە" ئاماژەی بەوەدا کە باران هەر 12 کاتژمێر جارێک، واتە دوو جار لە ڕۆژێکدا دەپێورێت و دواتر کۆدەکرێتەوە و بڕی تەواوی بۆ 24 کاتژمێر دیاری دەكرێت.