بەغداد _ INA
وەزارەتی کارەبا ئەمرۆ شەممە تەواوبوونی وردبینی و ئیمزاکردنی لیستەکانی فەرمانبەرانی گرێبەست و ئامادەیییان بۆ ناردنیان بۆ وەزارەتی دارایی ڕاگەیاند
وەزارەت لەبەیاننامەیەکدا كە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی كەوتوە ڕایگەیاند: دوای ئەو بایەخە گەورەیەی وەزیری کارەبا زیاد عەلی فازڵ، وەزارەتی كارەبا بەردەوام بوو لەدابینکردنی تەواوکردنی لیستەکانی فەرمانبەرانی گرێبەست، و زامنکردنی ئایندەیان و گواستنەوەیان بۆ دامەزراندنی هەمیشەیی و دوای ئەوەی وەزیر ڕاسپاردن کادری ئیداری و دارایی کارەکانیان لەناو بارەگاکەیاندا بۆ بەیانی ڕۆژی هەینی بەردەوامبوو و لیستەكانیان تەواو كرد و ڕۆژی شەممە ئیمزایان کرد و سبەی یەکشەممە رەوانەی وەزارەتی دارایی دەكەن.
ئاشكراشیكرد: وەزیر سوپاسی هەموو ئەو هەوڵانە دەکات کە ستافی ئیداری و دارایی ئەنجامیان داوە بۆ ئەوەی هەموو شتێک کە خزمەتی ئەم بەشەی فەرمانبەرانی وەزارەت بکات و ئایندەیان مسۆگەر بکات و هیوایان خواست وەک فەرمانبەری گرێبەست لە ئەرکی کار و بەرپرسیارێتی نیشتمانی بەردەوام بن لە خزمەت.