بەغداد ـ INA
محەمەد شیاع سودانی فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکان، سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیران، ئەمرۆ شەممە، داوایکرد ئەو كارمەندانەی ( ئەنتەربۆڵی عێراقی ) خەلات بکرێن، كەکاریانکردووە بۆ گەراندنەوەی تۆمەتبار بەناوی(عەبدولڵاهـ یاسر سەبعاوی ئەلناسری).
نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆك وەزیرانی عێراق لە بەیاننامەیەكدا كە دەست ئاژانسی هواڵی عێراقی كەوتوە، دەڵێت: محەمەد شیاع سودانی فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکان، سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیران، داوای کرد کارمەندانی بەرێوبەرایەتی پۆلیسی عەرەبی و نێودەوڵەتی لەوەزارەتی ناوخۆ ( ئەنتەربۆڵی عێراقی ) خەلات بکرێن، ئەوانەی کاریان کردووە بۆ گەراندنەوەی تۆمەتبار بەناوی(عەبدولڵاهـ یاسر سەبعاوی ئەلناسری) و وەرگرتنی لەدەسەڵاتدارانی لوبنانی، ورەوانەکردنی بۆ دادگای عێراقی بۆ ئەوەی سزای دادپەروەرانەی خۆی وەبگرێت.
بەیاننامەكە ئاماژەی بۆ ئەوەشكردوە: تۆمەتباری سەرەوە لەلایەن دادگاوە داواکراوە بەهۆی بەشداریکردنی لەئەنجامدانی تاوانی شەهیدکردنی شەهیدە بێ گوناحەکانی بنکەی سپایکەر لەساڵی ٢٠١٤، پرۆسەی گەراندنەوەی بەڕێگای هاوکاریەکی تۆکمەی قارەمانانی وەزارەتی ناوخۆ ودەزگای هەواڵگیری نیشتیمانی عێراقی وباڵیۆزخانەی کۆماری عێراق لەبەیروت بووە.