سودانی: بڕگەیەکی سەرەکی لەپەیوەندیەکانمان لەگەڵ وڵاتانی دۆست بریتیە لەگەراندنەوەی پارەی دزراو

سیاسی
  • 12-11-2022, 20:11
  • +A -A

     بەغداد ـ INA 

     محەمەد شیاع سودانی سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیران ئەمرۆ شەمە، رایگەیاند: بڕگەیەکی سەرەکی لەپەیوەندیەکانمان لەگەڵ وڵاتانی دۆست وبرا، بریتیە لەگەراندنەوەی پارەی دزراوی عێراق.
    نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆك وەزیران لە بەیاننامەكدا كە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی كەوتەوە، باسی لە گرنگترین وتەکانی محەمەد شیاع سودانی سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیران كردوە لەدیدارکەی ئەمڕۆدا لەگەڵ ژمارەیەک لەشرۆڤەکاری سیاسی و سودانی رایگەیاندوە: لەناو یاسای بودجەدا دامەزراندنی سندۆقی گەشەپێدانی عێراقمان داناوە، پارەکەی لەبڕینی بەشێک لەداهاتی نەوت دابین دەکرێت، ولەم سندوقە لقی سندۆقەکانی تایبەت بە نیشتەجێکردن و پەروەردە وتەندروستی وهەندێکی تر لێی دەبێتەوە.
    سودانی ئاماژەی بۆ ئەوەشكردوە: ئەم سندۆقە بیرۆکەیەکی نوێیە لەهەموارکردنی سیستەمی بەرێوەبردنی دەوڵەت، کەلەسەر ئەکتیڤکردنی کەرتی تایبەت وگەشەسەندنی سەروماڵ رادەوەستێت وکۆتایی بەگەندەڵی دەهێنێت، وبەدیان هەزار دەرفەتی کاریش دابین دەکات.
    وتیشی: هەموو چینەکانمان لەناو یاسایی بیمەی کۆمەڵایەتی داناوە، کەهاندەرە بۆ کارکردن لەکەرتی تایبەت لەجیاتی چاوەرێکردن بۆ دامەزراندن لەحکومەت، هەموو چین وکارەکانی تایبەت لەخۆی دەگرێت هەر چەند بچووکیش بێت.
    راشیگەیاند:گەشبینی خەڵک بەرپرسیاریەکی گەورەترە، بەرنامەی ئێمە شتیکی میسالی نییە، بەڵام کارکردنە بەپێی پێویست، هەروەها کارکردنیش پشت بەسەقامگیری سیاسی دەبەستێت.
    رونشیكردەوە: لەپێناو رووبەرووبوونەوەی گەندەڵی دەچینە ناو شتی قەدەغەکراو، ویەکەم جاریش چاکسازی لەدەزگا پەیوەندیدارەکان دەستپێ دەکەین بۆ رووبەرووبوونەوەی گەندەڵی.
    وتیشی: دەست بەخزمەتگوزاریە بەپەلەکان دەکەین، چونکە کێشە لەوەدایە هاوڵاتی بروای بەدەزگا خزمەتگوزاریەکان یان سیستەمی سیاسی نەماوە. 
    دووپاتیكردەوە:لەئاستی جیهانیداین لەڕێژەی مامۆستا وقوتابخانەکان، بەڵام خراپی دابەشکردنیان ڕێگرە لەپرۆسەی پەروەردە.
    تەئكیدیكردەوە: ئەوەی بۆ ئێمە گرنگە قوناغی داهاتووە، هەندێ کەس دەڵێن کۆتا دەرفەتە بۆ حکومەت، لەراستیدا تواناکانی سەرکەوتن هەیە، دەست نیشانکردنی وردی کێشەکان بوونی هەیە ودەرفەتیش لەناو دەستدایە.
    سودانی ئاماژەی بۆ ئوەشكردوە: دەبێ باسی کێشە کەلەبووەکان کە ماوەتەوە بکەم، هەموو شتەکانیان ولەسەر هەموو ئاستەکان دەزانم، ڕۆژانە چاوم بەبەرپرسە مەدەنی وئەمنیەکان دەکەوێت ودەبینم هاواریانە لەکێشە گەورە وکەلەکەبووەکان.
    وتیشی: هەندێ کێشە هەیە پارێزگاکان لەبەری دەناڵن، کەپێشتر نەیان بیستووە، ئەوان بەتەنها بەبێ ئەنجوومەنی پارێزگاکان کاردەکەن، زۆرترین کێشەکانیان پەیوەستن بەڕێکارە ڕۆتینیەکان لەگەڵ وەزارەتەکان.
    دەڵێت: ئەگەر ڕێکەوتین کەدەستوور هەمیشە سەیوانە، کێشەکانی نێوان بەغدا وهەولێر هەمووی چارەسەری هەیە. سەبارەت بەم پرسە راستەوخۆ قسەم لەگەڵ بەرپرسانی هەرێمی کوردستان کردووە.
    وتیشی: کوشتنی هاوڵاتی ئەمریکی ستیڤن ترۆڵ تاوانێکە کاتەکەی مەبەستدارە، ئەوەی لەپشتی ئەم رووداوە دەیەوێت حکومەت تاقی بکاتەوە، سەرەداومان هەیە بۆ ئەوەی بگەین بەتاوانباران، بەخۆم چاودێری لێکۆلینەوەکان دەکەم.
    دووپاتیشیكردەوە: هیچ کەس ناتوانێت هەژاری پاش گوێ بخات، ئەم چینە پێویستی بەچارەسەری راستەوخۆ هەیە، نابێت ئەوان چاوەرێی چاکسازی وپلانی درێژمەودا بکەن. دەبێت هەموو شتێک رابگیرێت لەپێناو چارەسەرکردنی رەوشی ئەوان وکەمکردنەوەی کێشەکانی بژێویان.
    وتیشی: تیمی کاری ئەندازیاری دەستی بەجێبەجێکردنی پرۆژە خزمەتگوزاریەکانی لەسێ ناوچەی بەغدا کردووە، ئەو کارانەی لەوێ دەکرێت بەپێی مەرجەکانی پێویستە، وهەمان پرۆژە لەناوچەکانی دیکە لەپارێزگاکان جێبەجێ دەکرێن.
    سەرۆك وەزیرانی عێراق دەڵێت: ئێمە زیاتر لە١٤٥٠ پرۆژەی تەواو نەکراومان هەیە، راگرتنی ئەم پرۆژانە بووە هۆی زیانێکی دارایی گەورە بۆ عێراق، جەختم لەسەر ئەم پرۆژانە کردۆتەوە کەتەمەنی هەندێکیان لەپانزدە ساڵ زیاترە.
    وتیشی: هێرشی بەردەوام بۆ سەر ناوچە سنووریەکان، لەسەر یەکبوونی گوتاری نیشتیمانی لەناو عێراق رادەوەستێت لەپێناو رووبەرووبوونەوەی ئەم رەوشە ونابێت لەخاکەکەی ئێمەش هێرش بکرێتە سەر وڵاتانی هاوسۆی عێراق.
    ئاشكراشیكرد: بڕگەیەکی سەرەکی لەپەیوەندیەکانمان لەگەڵ وڵاتانی دۆست وبرا، بریتیە لەگەراندنەوەی پارەی دزراوی عێراق، عێراق ئەندامی ڕێکەوتنی نێودەوڵەتیە بۆ رووبەرووبوونەوەی گەندەڵی، مافی ئەوەی هەیە داوای ئەم پارە بکات.