وەزیری سەرچاوەكانی ئاو: دووبارە لەگەڵ تورکیا و ئێران بۆ دەستەبەرکردنی پشکی ئاو گفتووگۆ دەكەن

سیاسی
  • 12-11-2022, 19:14
  • +A -A

    بەغداد ـ INA
    وەزیری سەرچاوەئاوییەکان عەون زیاب ئەمرۆ شەممە ئاراستەی عێراق بۆ دووبارە گفتوگۆ لەگەڵ تورکیا و ئێران بۆ دەستەبەرکردنی پشکی ئاو ئاشکرا کرد و هەروەها ئاماژەی بۆ ئەوەكرد لە پێشینەكانی وەزەرات لە كابینەی نوێدا جەخت لە چارەسەركردنی سێ دۆسیە كراوەتەوە لە باشور كە یەكێكیان دۆسیەی كەمی ئاو و وشكە ساڵیە.
    زیاب بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی ڕاگەیاند:کە پرۆگرامی وەزاری جەختی لەسەر خاڵە زۆر گرنگەکانی پەیوەست بە بەڕێوەبردنی سەرچاوەکانی ئاو کردەوە، کە لە پێشدا دابەشکردنی ئاو بە شێوەیەکی دادپەروەرانە و هەروەها پەرەپێدانی پرۆژەکانی ئاودێری و ئاوەدانی بە میتۆدی نوێ و دوور لە شێوازی نەریتی پەرەی سەندووە، ئەمە جگە لە تیشک خستنە سەر مسۆگەرکردنی بەشی ئاو لە ناوچەی باشوور بۆ دەستەبەرکردنی پێداویستی". 
    ئەوەشی خستەڕوو : وەزارەت کاردەکات بۆ ڕوبەڕوبونەوەی وشکەساڵی لەو ناوچانە و ئێمە لەڕێگەی چەند ڕێوشوێنێکەوە کاری لەسەر دەکەین" ئاماژە بەوەشكرد: وەزارەتی سەرچاوەكانی ئاو لەپێشینەی هەیە لە فایلی ڕوبەڕوبونەوەی وشکەساڵی لەباشوور و هەروەها گرنگی و بایەخدان بە فایلی چارەسەرکردنی کێشەی سوێربونی كەنداوی عەرەبیدا کە ئەو گرفتەیە کە ساڵانێکی زۆرە بەردەوامە و ئەم فایلە لەپێشینەی یەکەممان پێ بەخشیوە.
    هەروەها، وتی: "بەهۆی زیادەڕۆیی و کەمیی ئاوەوە لاوازیی لە دابینکردنی ئاو لە ناوچە مەرشییەکان هەیە و کاریش هەیە ئێمە بەو ئاڕاستەیە دەیکەین و هیوادارین ئەمساڵ چاکبوونەوەیەک لە راستی مەرشەکان بکەین.
    سەبارەت بە پشکی ئاوی عێراق وەزیری سەرچاوە جەختیکردەوە: كە مەیلێک هەیە بۆ گفتوگۆ لەگەڵ وڵاتانی تورکیا و ئێران و ئەنجامدانی کۆبوونەوەی جدی لەگەڵ پسپۆڕانی هەردوو وڵات بۆ پاراستنی پشکی عێراق بەپێی ڕێککەوتننامە نێودەوڵەتی".   
    وتیشی: "وەزارەت پەیامێکی ئاراستەی وڵاتی تورکیا کردووە و بەڵێن هەیە پەیوەندی لەگەڵ نوێنەری سەرۆکی تورکیا بۆ کاروباری ئاو فەیسەڵ ئۆغلۆ بکات بۆ دانانی بناغەیەک بۆ ئەنجامدانی ڕێکەوتنی ئاوی نوێ و ئێمە گرنگییەکی تایبەتی بەم بابەتە دەدەین.