بەغدا - INA
ئەمڕۆ شەممە، فوئاد حسێن، وەزیری دەرەوە جەختی لەوە کردەوە کە دیپلۆماسی ئابووری ڕێگەی کاریگەر دەبێت.
لە ڕاگەیەندراوێکی وەزارەتی دەرەوە کە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی گەیشتووە، ئاماژەی بەوەکردووە، فوئاد حسێن جێگری سەرۆک وەزیران و وەزیری دەرەوە لەگەڵ ژمارەیەک باڵیۆز و کارمەندی وەزارەتی دەرەوە کۆبوونەتەوە و ئەمەش لە میانی مەراسیمێکی پێشوازیکردندا هات بەڕێوەچوو لەلایەن وەزارەتەوە بەبۆنەی نوێکردنەوەی پۆستەكەی.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەشکراوە، "لە میانەی کۆبوونەوەکەدا وەزیری دەرەوە گرنگترین ئەرکەکانی خستەڕوو کە دەبێت لە قۆناغی داهاتوودا پەسەند بکرێن، لە پێش هەموویان بەهێزکردنی کاری دیپلۆماسی ئابووری و بەرزکردنەوەی ئاستی کارامەیی دەزگای کارگێڕی لە قۆناغی داهاتوودا"، ئاماژەی بەوەدا کە "تەواوکردنی هەنگاوەکانی مەشق و بەرزکردنەوەی تواناکانی کارمەند لە وەزارەتەکەدا، لەڕێگەی پەیمانگای خزمەتگوزاریی دەرەکییەوە".