سودانی: سەرۆكی یەكێتییەكان و سەندیكاكان وەك ڕاوێژكاری حكومەتن لە جێبەجێكردنی مەنهەجی وەزارییەكان

سیاسی
  • 12-11-2022, 17:07
  • +A -A

    بەغدا  - INA
    ئەمڕۆ شەممە سەرۆك وەزیران محەمەد شیاع سودانی دەستپێكردنی پێكهێنانی لیژنەی باڵای هەماهە نگی نێوان ئەنجومەنی وەزیران و فیدراسیۆن و یەكێتییەكانی ڕاگەیاند.
    لە ڕاگەیەندراوێكی نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆك وەزیرانی عێراق كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردووە و راگەیاندووە : سودانی لەگەڵ ژمارەیەك لە نقیبەكان و سەرۆك و نوێنەری سەندیكا و سەندیكاكانی پیشەیی و كەرتی كۆبووەوە، و گوێی لە پێشكەشكردنێكی ئامادەبووان گرت دەربارەی هەموو لایەنەكانی واقیعی كاری سەندیكای پیشەیی و كێشە و بەربەستەكانی ئەم كەرتە گرنگە لە لایەنە جیاوازەكانیدا.
    لە وتارێكدا لە سەرەتای كۆبوونەوەكەدا سودانی دووپاتی كردەوە : كە بڕیارە لیژنەی باڵای هەماهەنگی نێوان ئەنجوومەنی وەزیران و یەكێتییەكان و سەندیكاكانی دامەزراو بەپێی یاسا لەگەڵ ئەوەی نوێنەرایەتیان دەكەن لە ماڵیشارەزاكان لە بەشە جیاوازەكاندا.
    ئاماژەی بەوەدا : كە سەرۆكی یەكێتییەكان و سەندیكاكان وەك ڕاوێژكاری حكومەت لە جێبەجێكردنی مەنهەجی وەزاری و دیدگای خۆی لە بوارە جیاجیاكاندا كاردەكەن، كە لە پێشەنگییانەوە كەرتە خزمەتگوزارییەكانن.
    لای خۆشیانەوە سەرۆكی یەكێتییەكان و سەندیكاكان پشتیوانی خۆیان بۆ سیاسەتەكانی حكومەتی نوێ دەربڕی و جەختیان لەوە كردەوە كە كۆبوونەوەی بەڕێز سودانی لەگەڵ ئەوان لە یەكەم ڕۆژەكانی حكومەتەكەیدا بەڵگەیە لەسەر نیازی جدی بۆ دروستكردنی پەیوەندی هاوبەشی نێوانیان و سەرۆكایەتی ئەنجومەنی وەزیران.