كەركوك - INA
ئەمڕۆ شەممە شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی ڕایگەیاند، لە هێرشێكی ئاسمانیدا لە پارێزگای كەركوك 5 تیرۆریست كوژراون.
شانەكە لە راگەیاندراوێكا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردووە و ڕایگەیاندووە : فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكان بەردەوامە لە داڕشتنی پلانەكان بە ئامانجی بەدواداچوونی پاشماوەی باندە تیرۆریستییەكانی داعش، بە پاڵپشتی هەوڵێكی هەواڵگری گەورە. لەناو كەرتی بارەگای كۆنترۆڵكردنی ئۆپەراسیۆنەكانی توزخورماتوو لە كەركوك، بۆ پشكنینی شوێنی هێرشە ئاسمانییەكانی فڕۆكەی ئێف 16ی هێزی ئاسمانی عێراق، بەپێی زانیاریی دروست و بەدواداچوون لە دەزگای بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر و دەزگای هەواڵگری عێراق و بە كاری تەكنیكی و زانستی و هەوڵی بەردەوامی شانەی ئامانجكردنی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكان و دەزگای بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر و دەزگای هەواڵگری ئەنجومەنی نیشتمانی لە دەورووبەری گوندی بیر ئەحمەدی پارێزگای كەركوك.
لە ڕاگەیەندراوەكەدا ئاماژە بەوەشكراوە :هێزە هاوبەشەكە (5 تەرمی توخمەكانی داعش، 5 تفەنگ، 7 نارنجۆكی جیاواز، 24 مخزەنی تفەنگ، 7 تەقێنەری تەقینەوە، 4 گیرفانی سنگ، 10 مەتر فتیلی لالەی،خانەی خۆر، بڕە پارەیەكدۆزیوەتەوە ، 20 ئامێری مۆبایل، 25 سیمكارتی مۆبایل و ڕاوتەرێكی پۆرتەبڵ، وەك چۆن مامەڵە لەگەڵ كەرەستەكاندا كراوە).
جەختیشی كردەوە : ئەو هێزە ئەمنییە قارەمانانەی كە ئەركەكانیان بەتەواوی جێبەجێ دەكەن، لەچاودێری هەر كەسێكدا دەبن كە هەوڵی سازش لەسەر ئەمنیەت بدات، توخمەكانی باندە تیرۆریستییەكانی داعشیش هیچ شوێنێكیان لەخاكی عێراقدا نابێت