وەزیری ناوخۆ ڕێوشوێنی ئەمنی دەگرێتەبەر سەبارەت بە هەڕەشەی خێڵ لەسەر لایەنە پەیوەندیدارەكان

ئەمنی
  • 12-11-2022, 15:23
  • +A -A

    بەغدا - INA
    ئەمڕۆ شەممە وەزیری ناوخۆ عەبدولئەمیر شمری لە بەرێوەبەرایەتی كاروباری خێڵەكان، بە ئامادەبوونی ژمارەیەك ئەفسەری ئەم بەڕێوبەرایەتییە كۆبوونەوەیەكی ئەنجامدا.
    شمری پشتڕاستی كردەوە بەپێی راگەیاندراوێكی نووسینگەی ڕاگەیاندنی وەزارەتەكە كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردووە و راگەاندووە : یاسا لە سەرووی هەموو كەسێكەوەیە و پاڵپشتییەكە بۆ خێڵ و هاووڵاتی، ئاڕاستەی بەردەوامبوونی كردووە بە پەیوەندیكردن لەگەڵ خێڵەكان، بەشێك بوون لە ریشاڵ و ریشەی كۆمەڵایەتی و هەبوونی پێگەیەكی بەناوبانگە.
    ئاماژەی بەوەشكرد : خێڵ سەكۆیەكە و قوتابخانەیەكە بۆ زانست و ئەخلاقی باش، وەك ئەوەی ئێمە پێمان سپاردووە، جەختیشی لەوە كردەوە : كە هەر ئەفسەرێك یان كارمەندێك كە بەهۆی جێبەجێكردنی ئەو ئەركەی پێی سپێردراوە، تووشی (داواكاری خێڵ) بێت، بۆ ئەو لە جێبەجێكردنی یاسا و بەدیهێنانی ماف، دەبێت شێخی ئەو خێڵەی كە لەگەڵیدا ناكۆكییان لەسەرە ئاگادار بكاتەوە كە نەیاری وەزیری ناوخۆیە، ئەوانەی هێمای یاساكە پێشێل دەكەن دەستبەجێ دەستگیر دەكرێن.
    شمری ڕوونیشیكردەوە : ماوەی هەڵسەنگاندنی سێ مانگ هەیە بۆ بەڕێوەبەرایەتی و میلاكی كاروباری خێڵ و باقی پێكهاتەكان، ئەوانەشی كە كاریگەریان نەسەلماندووە لە جێبەجێكردنی ئەركەكە و پابەندبوون پێی دەگۆڕدرێن.