بەغدا - INA
وەزیری پەروەردە ئیبراهیم نامس جبوری ڕێنمایی پێكهێنانی لیژنەیەكی بەپەلەی لێكۆڵینەوەی كرد بۆ بەدواداچوون بۆ پرسی توندوتیژییەكانی هەردوو خوێندكار (حسێن و عێراق) لە قوتابخانەی ئەلئیمامین بنەڕەتی سەر بە پەروەردەی كەرخی سێیەم، جەختیكردەوە گرنگی وەستانەوە بەرامبەر بە ئیستحقاقی بابەتەكە و ڕاگەیاندنی ڕاسپاردەكان لە ماوەی دوو ڕۆژدا.
لە ڕاگەیەندراوێكی نووسینگەی ڕاگەیاندن كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردووە و تێیدا هاتووە : جبوری وەڵامی بانگەوازی هاوڵاتی (عەبدوجەلیل ڕەحیم حەسەن) ی دایەوە، كە سەرپەرشتیار وبەخێوكاری ئەو دوو خوێندكارە بوو، كە لە تۆڕەكۆمەڵایەتییەوە بڵاوكرابوەوە و كە تێیدا لەلایەن ئیدارە و ستافی قوتابخانەی ئەلئیمامین سەرەتاییەوە هێرشیان كرایە سەر، جەختیان لەوە كردەوە : نابێت كەمتەرخ بین لە پاراستنی سەلامەتی خوێندكارەكانمان و گرنگییەكی زۆریان پێبدرێت بۆ دڵنیابوونەوە .
لە ڕاگەیەندراوەكەدا ئاماژە بەوەشكراوە : بەفەرمانی وەزیری پەروەردە لیژنەیەكی لێكۆڵینەوە پێكبهێنرێت بۆ ئەوەی بارودۆخی دۆسیەكە بزانرێت و لە ماوەی دوو ڕۆژدا ئەنجامی ڕووداوەكە ڕابگەیەنرێت.
وەزیری پەروەردە جەختی لەوە كردەوە : لێپرسینەوە لەو كەسانە بكەین كە خوێندكاران بەرەوڕووی مەترسی دەبنەوە یان دەیانخەنە دۆخێكەوە كە شایەنی پێگەی بەرزی خوێندكاری عێراقی نییە لە ڕۆح و كاركردنماندا، جەختی لەوە كردەوە : پێویستی بە پشت بەستن بە مامەڵەكردن بە پەروەردەیی و شێوازە شارستانییەكان كە هەڵسوكەوتی قوتابی و خوێندكار دوور بێت لە توندوتیژی جەستەیی و زارەكی .