بەغداد/ INA
سەرۆک وەزیران محمد شیاع سودانی جەختیکردەوەلەوەی کە خزمەتگوزاریەکان لە بەرایی ئەرکەکانیدایە.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆک وەزیران لە بەیاننامەیەکدا کە دەست ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی کەوت وتی سەرۆک وەزیران سودانی
ڕۆژی هەینی چاوی کەوت بە ژمارەیەک لە کەسایەتی و پیاوماقوڵان و سەرۆک عەشرەتەکان لەسەرانسەری عێڕاق ولەدیدارێکدا گوێی لە کێشە و گرفتی هاووڵاتیان گرت.
سودانی لەوتەیەکیدا کەلەم دیدارەدا پێشکەشی کرد وتی کە پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری لە بەرایی کارو ئەرکەکانی حکومەتدایە ،ئاماژەشی بەوەکرد کە خوازیاری ئەوەیە یاسا لەلایەن هاوووڵاتیانەوە پاڵپشت بکرێت، ڕوونیشی کردەوە کە گەر هاوکاری هۆزەکان نەبێت ئەوا ئاشتەوایی کۆمەڵایەتیش دەستەبەر نابێت وهێزەئەمنیەکانیش ناتوانن ئەرکی خۆیان بەباشی ئەدابکەن.