بەغداد – ا ه ع فەرمانگەی لێكۆڵینەوە لە دەستەی نەزاهە چەند تۆمەتبارێك ئاشكرا دەكات كە ساختەكارییان كردوە لە مامەڵەی فەرمی گواستنەوەی موڵكیەتی زەوییەك لە خاوەنە راستەقینەكانی لە پارێزگای كەربەلا. دەوستەی نەزاهە لە بەیاننامەیەكدا كە وێنەیەكی بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقییە (ا ه ع) نێردراوە، رونیكردەوە: تیمێكی نوسینگەی لێكۆڵینەوەی سەر بە دەستەی نەزاهە لە كەربەلا چەند بەڵًگە نامەیەكی ئاشكراكردوە سەبارەت بەو كەسانەی كە ساختەكارییان كردووە لە مامەڵەی فەرمی گواستنەوەی موڵكییەتی زەوییەك، بەڵگەنامە ساختەكانیش بریتین لە ناسنامەی باری كەسێتی و رەگەزنامە و ناسنامەی سەربازی، لەگەڵ ساختەكردنی مۆری چەندین فەرمانگە لەوانەش فەرمانگەی تۆماری خانوبەرە و فەرمانگەی باج. هەر لە بەیاننامەكەدا هاتووە دۆسیەی تایبەت بۆ لێكۆڵینەوە لەو ساختەكارییە كراوەتەوە و خراوەتە بەردەم دادوەری لێكۆڵینەوە بەمەبەستی گرتنەبەری رێوشوێنی یاسایی و پێویست لەوبارەیەوە.