سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا جەخت لە پاڵپشتی خۆی بۆ سودانی دەکاتەوە

سیاسی
  • 12-11-2022, 11:27
  • +A -A

    بەغداد/ INA
    سەرۆک وەزیران محمد شیاع سودانی ئەمڕۆ ڕۆژی شەممە نامەیەکی لە سەرۆک وەزیرانی بەریتانیاوە پێگەیشت کەتیایدا پاڵپشتی خۆی ڕاگەیاند بۆ ئەوچاکسازیە ئابووریانەی کە سودانی پەیڕەویان لێدەکات.
    بەیاننامەی نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆک وەزیران کە دەست ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی کەوت وتی لەنامەکەدا ڕیشی سوناک سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا جەختی کردوەتەوە سەر گرنگی بەردەوامبوونی هاوبەشی نێوان عێڕاق و بەریتانیا.
    هەروەها لە نامەکەدا باسی لەو ئامانجە هاوبەشانە کردووە کە هەردوو وڵات کۆدەکاتەوە کە گرنگترینیان بەرەنگاربوونەوەی 
    تیرۆرو هاوکاری ئەمنی و سەربازیە لەگەڵ هێزەکانی عێڕاقدا.
    بەیاننامەکە وتی کە لەنامەدا ڕیشی سوناک پابەندی خۆی ڕاگەیاندوە بە هاوکاریکردنی عێڕاق لەڕووی ئابووری و پەڕەپێدانی کەرتی تایبەت و سەقامگیری عێڕاق لە میانەی بانکی دراوی نێودەوڵەتی و گروپی حەوت وڵات وهەروەها دووپاتی کردەوە کە بەریتانیا هاوکاری عێڕاق دەکات لە پەڕەپێدانی پڕۆژەکانی وەبەرهێنان و بەرەنگاربوونەوەی گۆڕانکاریەکانی کەشوهەوا و بەردەوامبوونی
    کۆمپانیاکان لە سەقامگیرکردنی درێژخایەنی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست.