بەغدا - INA
ئەمڕۆ پێنجشەممە، وەزارەتی ڕۆشنبیری و گەشتوگوزار و ئاسەوار وادەی ڕاگەیاندنی ئەنجامی خەڵاتی داهێنەری عێراقی دیاریكرد.
لە ڕاگەیەندراوێكی وەزارەتی ڕۆشنبیری ، كە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی گەیشتووە، تێیدا هاتووە، "لیژنەی چاودێری و بەدواداچوون بۆ مەراسیمی خەڵاتی داهێنەری عێراقی لە نووسینگەی سەرۆكی لیژنەكە، مونتەسەر حەسناوی، لە كاتژمێر بارەگای وەزارەت، بۆ ڕێككەوتن لەسەر ڕێكخستنە كۆتاییەكان بۆ ڕاگەیاندنی ئەنجامی خەڵاتەكان."
لە ڕاگەیەندراوەكەدا ئاماژە بەوەشكراوە، "دوای ڕێككەوتن و ڕەزامەندی وەزیری ڕۆشنبیری و گەشتوگوزار و ئاسەوارەكان، ئێوارەی ڕۆژی دووشەممە 21ی تشرینی دووەمی 2022، وەك وادەی ڕاگەیاندنی خەڵاتی داهێنەری عێراقی لە خولی حەوتەمی خۆیدا دیاریكرا".