بەغدا - INA
ئەمڕۆ پێنجشەممە، وەزارەتی ناوخۆ گەیشتنی وەجبەی یەكەمی یەك ملیۆن كارتی نیشتیمانی ڕاگەیاند.
، وەزارەتی ناوخۆ لە راێگەیندراوێكدا كە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی گەیشتووە ڕایگەیاندووە: "بە بەدواداچوونی ورد لەلایەن وەزیری ناوخۆ، عەبدولئەمیر شەمری، وەجبەی یەكەمی كارتی نیشتمانی گەیشتووەتە یەك ملیۆن كارت".
ئاماژەی بەوەشكرد، "بەڕێوەبەرایەتی باری شارستانی و پاسپۆرت و نیشتەجێبوون لە سەرەتای هەفتەی داهاتوو دەست بە چاپكردنی ناسنامە كەڵەكەبووەكان دەكات، هیوادارە لە ئایندەیەكی نزیكدا وەجبەیەكی دیكە بگات."