پەرلەمان كۆتایی بەدانیشتنی ئەمڕۆی هێنا

سیاسی
  • 10-11-2022, 19:46
  • +A -A

    بەغدا - INA
    ئەمڕۆ پێنجشەممە، ئەنجوومەنی نوێنەران دانیشتنی دەیەمین خولی دووەمی یاسادانانی بۆ یەكەم ساڵی یاسادانان لە چوارچێوەی خولی پێنجەمی هەڵبژاردن دواخست.
    بەشی ڕاگەیاندنی ئەنجومەن لە راگەیندراوێكدا كە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی گەیشتووە ڕایگەیاندووە: "لە دانیشتنەكەدا شایەتحاڵی سوێندخواردنی دەستووری لەلایەن پەرلەمانتار (تاهر سۆبەیح فەلحی هاشم)ەوە بوو".
    ئاماژەی بەوەشكرد، "ئەنجومەنی نوێنەران تاوتوێی پلانەكانی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو و چارەسەركردنی كەمی ئاوی كرد، بە ئامادەبوونی وەزیرانی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو و كادیرە پێشكەوتووەكان لە هەردوو وەزارەتەكە.