بەغدا - INA - ئەمنە سەلامی
ئەمڕۆ پێنجشەممە، نەجم جبوری پارێزگاری نەینەوا ئاشكرایكرد، محەمەد شیاع سودانی، سەرۆكوەزیرانی چەند ڕێنمایەكی بۆ پشتیوانیكردن لە دۆسیەكانی ئاسایش و خزمەتگوزاری و دژە گەندەڵی دەركردووە، هاوكات سەرۆكایەتی یەكەمین كۆبوونەوەی لیژنەی باڵای هەماهەنگی نێوان پارێزگاران دەكات.
جبوری لە لێددوانێكی بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ڕایگەیاند، "محمد شیاع سودانی، سەرۆك وەزیران یەكەم كۆبوونەوەی دەستەی هەماهەنگی نێوان پارێزگاكانی لەگەڵ پارێزگاران ئەنجامدا، بە ئامادەبوونی وەزیرانی پلاندانان، و دارایی، كاروباری دەرەوە و پەروەردە"، ئاماژەی بەوەشكرد كە "سودانی جەختی لەسەر پێویستی هەماهەنگی هاوبەش لە نێوان پارێزگاران و حكومەتی ناوەندی و كاركردن بە گیانی یەك تیم كردەوە."
ئاماژەی بەوەشكرد، "سەرۆكی حكومەت جەختی لەوە كردەوە كە پێویستە ئەولەویەتەكانی كاركردن بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی كارگێڕی و دارایی و هەڵبژاردنی ئەو پڕۆژانە بێت كە هەلی كار بۆ گەنجان دەڕەخسێنن".