كەربەلا - هۆشیار - عەباس رەحیمی
نووسینگەی كۆمیساریای باڵای مافەكانی مرۆڤ لە كەربەلا بە هاوكاری وەزارەتی ناوخۆ وۆرك شۆپێكی بۆ كارمەندانی پۆلیسی فریاكەوتن و دەوریەی پارێزگاكە سازكرد.
بەڕێوبەری دیوانی كۆمسیۆن، ماجید تەقی مەسعوودی، بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی ڕاگەیاند: "كۆمسیۆن بەرنامەیەكی مەشق و ڕاهێنان جێبەجێ دەكات بۆ ئەوەی سەرجەم ئەندامانی هێزە ئەمنییەكانمان لە پارێزگای كەربەلای پیرۆز لەسەر چەمكە بنچینەییەكان و ستانداردەكانی مافەكانی مرۆڤ، ڕاهێنان بكەن".
مەسعوودی ڕوونیشیكردەوە، "هاووڵاتی مافی ئەوەی هەیە لە پارێزگاكەی خۆیدا بەهرەمەند بێت لە ئاسایش و سەقامگیری و ئەم ئاسایش و سەقامگیرییەش لە بۆشایییەكەوە نایەت، بەڵكو لە ڕێگەی هاریكاری بەرهەمدارە لەنێوان پیاوی ئەمنی و هاوڵاتی".
لای خۆیەوە، بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی پۆلیسی كەربەلا، عەقید ئیحسان ئەسەدی، بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی ڕاگەیاند: "لە چوارچێوەی ڕێنماییەكانی وەزارەتی ناوخۆ و ڕێنماییەكانی بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگاكە، بەشی پەیوەندییەكان و ڕاگەیاندن، بەشی پۆلیسی ڕزگاركردن و بەشی مافی مرۆڤی فەرماندەیی پۆلیسی كەربەلا، بە هەماهەنگی لەگەڵ فەرمانگەی مافی مرۆڤ لە كەربەلا، دەستپێشخەری دامەزراندنی وۆرك شۆپێكیان كرد لەسەر چەمكەكانی مافی مرۆڤ و بەكارهێنانیان لەگەڵ كارمەندانی ئاسایشی جێبەجێكردنی یاسا.