بەغدا -INA
وەزارەتی بەرگری رایگەیاند، لەماوەیەكی نزیكی داهاتودا پشكنینی پزیشكیان بۆ ئەو كەسانە تەواو دەكرێن كە گرێبەستەكانیان لە وەزارەتەكەیان هەڵوەشێنراوەتەوە و جارێكی دیكە دەگەڕێنەوە سەر كار، وەزارەتی بەرگری عێراق ئەمڕۆ بڵاویكردەوە،
لە راگەیندراوێكی وەزارەتی بەرگری كە كۆپییەكی دەستی ئاژانسی هەواڵی عێراقی كەوتوو وتێیدا هاتووە: "كارەكانی لیژنەی وەرگرتنی فۆڕمەكان بە گرێبەستە هەڵوەشاوەكان كۆتایی هات، دوای وەرگرتنی سەرجەم ئەو فۆرمانەی كە لە ڕێگەی ئەو لینكەوە نێردراوە كە لە ماڵپەڕی وەزارەتی بەرگری (www.mod.mil.iq) بڵاوكراوەتەوە".
ئاماژە بەوەیش كرا كە"دوای ئەوەی ئەو كەسانەی پێشوتر گرێبەستەكانیان هەڵوەشێنراوەتەوە و لەماوەی رابردودا داوایان لێكرا ناویان لە وەزارەتی بەرگری تۆمار بكەنەوە، لەئێستادا پرۆسەی ناو تۆماركردن كۆتاییهاتوە و لە 13ی ئەم مانگەوە قۆناغی دوەم دەستپێدەكات كە بریتییە لە پشكنینی پزیشكی و ئەو كەسانە دەگەڕێنرێنەوە بۆسەر كار".
هەروەها لەراگەیندراوەكەدا هاتووە ئەو كەسانەی ناویان بڵاودەكرێتەوە و لەكاتی خۆیدا ئامادە نابن، دواتر ئامادەنەبوان بە لیستێكی جیاواز پشكنینیان بۆ دەكرێتەوە، داواش دەكەن هەمو سودمەندبوان كارتی نیشتەجێبون، كارتی زانیاری، پشتگیری نیشتەجێبون لەگەڵ شەش وێنەی رەنگاورەنگ لەگەڵ خۆیاندا بهێنن.