بەغدا - INA
قاسم ئەعەرەجی، ڕاوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی جەختی لە گرنگی پاڵپشتیكردنی تۆڕی راگەیاندنی عێراقی كردەوە، وەك كەناڵی فەرمی نیشتمانی و دەنگی هاوڵاتی عێراقی و دەوڵەتەكەیەتی .
ئەمەش لە میانەی سەردانێكی قاسم ئەعەرەجی ڕاوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی بۆ تۆڕی ڕاگەیاندنی عێراقی بوو، لەگەڵ سەرۆكی دەستەی ئومەنا دكتۆر جەعفەر وانان و ئەندامانی ئەنجومەن و هەروەها سەرۆ تۆڕی میدیایی، د.نەبیل جاسم كۆبووەوە
لە میانی دیدارەكەدا باسیان لە وردەكاری تۆڕی راگەیاندنی عێراقی و ئەو ڕووماڵە كرا كە كەناڵی عێراقیە ئەخبارییەو و كەناڵی عێراقیە ریازییە ئەنجامیاندا، هەروەها دەستكەوتەكانی چاپخانەی تۆڕەكە لە چاپكردنی پرۆگرامی خوێندنی قوتابخانەكان بە كوالیتی و خێرایی.
هەروەها باس لە ڕێگاكانی پشتیوانی درامای عێراقی كرا، كە چیرۆكی سەركەوتنی هێزە ئەمنییەكان بەسەر تیرۆردا دەگێڕێتەوە، هەروەها گرنگیدان بە درامای عێراقی و ئەو هونەرمەندە عێراقییە، هەروەها ئەو بەرنامە كۆمەڵایەتی و هۆشیارییە ئامانجدارانەی لە لایەن تۆڕەكەوە ئەنجام دەدرێن و هەماهەنگی و هاوكاری نێوان تۆڕی راگەیاندن بۆ و لێكۆڵینەوە ستراتیژییەكان و سەنتەری نەهرێن بۆ لێكۆڵینەوە ستراتیژییەكانی ڕاوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی.
هاوكات قاسم ئەعرەجی، ڕاوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی جەختی لە گرنگی پاڵپشتیكردنی تۆڕی راگەیاندنی عێراقی كردەوە، بەو پێیەی كەناڵی فەرمیی نیشتمانییە و دەنگی ئەو هاووڵاتییە عێراقییە و دەوڵەتە.