سەرۆك كۆمار جەختی لەسەر گرنگی دان بە لایەنی خزمەتگوزای بەسڕە كردەوە

سیاسی
  • 10-11-2022, 16:23
  • +A -A

    بەغدا - INA
    عەبدوللەتیف جەمال ڕەشید، سەرۆك كۆمار، ئەمڕۆ پێنجشەممە، پێداگری لەسەر پێویستی بەرزكردنەوەی ئاستی بەسرە لە خزمەتگوزارییە جۆراوجۆرەكاندا كرد و ئاماژەی بەوەدا كە بەسرە وەك پارێزگاكانی دیكە لە ئەنجامی گەندەڵی زیانێكی زۆری بەركەوتووە.
    سەرۆكایەتی كۆماری كۆمار لە راگەیندراوێكدا كە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی گەیشتووە، ڕایگەیاندووە، “سەرۆكی كۆمار، عەبدوللەتیف جەمال ڕەشید، ئەمڕۆ، لە كۆشكی سەلام لە بەغدا، پێشوازی لە شاندێكی سەندیكا و كۆمەڵە و سەندیكاكانی بەسرە."
    ئاماژەی بەوەشكرد، "ئەندامانی شاندەكە بەبۆنەی هەڵبژاردنی سەرۆك كۆمارەوە پیرۆزبایی لەسەر دكتۆر لەتیف كردد، هیوای سەركەوتنی بۆ جەنابی بەڕێزیان خواست لە ئەرك و كارەكانی لە خزمەتی گەلی عێراقدا".
    سەرۆك كۆمار سوپاس و پێزانینی خۆی بۆ ئەندامانی شاندەكە دەربڕی بۆ هەستەیان، ئاماژەی بەوەشكرد، "پارێزگاری بەسرە و گەلەكەی پێگەیەكی ئازیزیان لە دڵی عێراقییەكاندا هەیە، و بەسڕە دەروازەی ئابووری عێراق و بەشێكی گرنگی ئابووریی نیشتمانیی عێراق دەكەن".
     ئاماژەی بەوەشكرد، "بەسرە وەك پارێزگاكانی دیكە لە ئەنجامی گەندەڵی زیانێكی زۆری بەركەوتووە"، ئاماژەی بەوەشكرد "گەندەڵی ڕێگری لە پێشكەوتنی وڵاتان دەكات و زۆربەی ئیمپراتۆریەتەكان بەهۆی گەندەڵیەوە ڕووخاون".