بەغدا - INA
ئەمڕۆ پێنجشەممە، محەممەد شیاع سودانی، سەرۆكوەزیران، ڕێنمایییەكی سەبارەت بە پرۆژەی ئاوی خاوێن لە بەسرە دەركرد.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆكوەزیران لە ڕاگەیەندراوێكدا كە بەدهستی ئاژانسی هەواڵی عێراقی گەیشتووە، ڕایگەیاندووە، "محەممەد شیاع سودانی، سەرۆكوەزیران، ئەمڕۆ پێنجشەممە، كۆبوونەوەیەكی تایبەت بۆ پرۆژەی ئاوی خاوێن بۆ دابینكردنی ئاوی خواردنەوە لە بەسرە ئەنجامدا".
ئاماژەی بەوەشكرد، "لە كۆبوونەوەكەدا شایەتی پێداچوونەوە بە بڕیارەكانی پێشوو و هەنگاوەكانی لایەنە پەیوەندیدارەكان بە مەلەفی ئاوی بەسرە، و گفتوگۆكردن لەسەر ئەو میكانیزمانەی كە پێویستن بۆ چارەسەركردنی بنەڕەتی كێشەی ئاو".
دوای گوێگرتن لە دیدگا یاسایی و تەكنیكیەكان، سودانی ئاڕاستەی كردووە، “لە سەرەتای هەفتەی داهاتوودا بە ئامادەبوونی نوێنەرانی وەزارەتەكانی نیشتەجێبوون، شارەوانی، كارەبا، نەوت و… دەزگای ڕاوێژكاری، و بە ئامادەبوونی ڕاوێژكاری نەمسایی ILF، بۆ پەرەپێدانی پلانێكی بەپەلە بۆ تەواوكردنی پڕۆژەیەكی یەكگرتوو كە بریتییە لە فلتەركردنی ئاوی خواردنەوە و بەرهەمهێنانی كارەبا دابینكردنی ئاو بۆ بەرزكردنەوەی تواناكانی كۆگاكانی نەوت.