بهدواداچوون ـINA
پەرلەمانی لوبنان ئەمڕۆ پێنجشەممە كۆبوەوە و كارنامەی كۆبونەوەكەش تایبەت بو بە هەڵبژاردنی سەرۆك كۆمار، بەڵام بەهۆی ئامادەنەبونی رێژەی دو لەسەر سێی پەرلەمانتاران و نەبونی رێككەوتنی سیاسی لەسەر كاندیدێكی هاوبەش لەنێوان لایەنە سیاسییەكان، پەرلەمانی ئەو وڵاتە بۆ پێنجەمجار لە هەڵبژاردنی سەرۆك كۆمار شكستیهێنا.
نەبیە بری، سەرۆكی پەرلەمانی لوبنان رایگەیاند، بەهۆی نەبونی رێككەوتنی سیاسی و ئامادەنەبونی رێژەی دو لەسەر سێی پەرلەمانتاران كە بۆ هەڵبژاردنی سەرۆك كۆمار پێویستە، ئەمڕۆ جارێكی دیكە پەرلەمان لە هەڵبژاردنی سەرۆكی نوێ وڵاتدا شكستیهێنا.
ئاماژەی بەوەشكرد، پێنجشەممەی داهاتو جارێكی دیكە كۆبونەوەی هەڵبژاردنی سەرۆك كۆمار بەڕێوەدەچێت، بۆیە داوا لە لایەنە سیاسییەكان دەكات، تا ئەو كاتە رێككەوتن لەسەر كاندیدی سەرۆك كۆمار بكەن.
پاڵەوانیەتی نێودەوڵەتی شەترەنج بەكۆتا هات