هەولێر –INA
سەرۆكی حكومەتی هەرێم، ڕەزامەندیدا بەمانەوەی قەرەبووی زەوییەكانی گوندی كۆریی لەشوێنی خۆی
پارێزگای هەولێر لە رایگەیندراوێكدا كە كۆپییەكی دەستی ئاژانسی هەواڵی عێراقی كەوتووە تێیدا ئاشكرایكرد"مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان، ڕەزامەندیدا بە مانەوەی قەرەبووی زەوییەكانی گوندی كۆریی لە شوێنی خۆی و تاپۆكردنی لەسەر سودمەندانی كە ماوەیەكی زۆرە چاوەڕوان بوون".
ڕوونیشیكردەوە "ئەوەش دوای ئەوەی لەلایەن پارێزگای هەولێر و وەزارەتی شارەوانی و سەرۆكایەتی شارەوانی هەولێر لە پێناو بەرژەوەندی گشتیی و قەرەبووكردنەوەی سوودمەندانی زەوییەكان، كە زۆربەی زۆریان خەڵكی هەژار و كرێنیشینی شارەكەمانن هەوڵێكی زۆردرا تاكو لە هەمان شوێنی خۆیان كە پێشوتر بۆیان دیاریكرابوو قەرەبووبكرێنەوە".
ئاماژەی بەوەشكرد "بەم بۆنەیەوە وەك پارێزگای هەولێر پیرۆزبایی لە خاوەن زەوییەكان دەكەین و دڵنییایان دەكەینەوە لەنزیكترین كاتدا لەلایەن لایەنە پەیوەندیدارەكانەوە دەست دەكرێت بە ڕێكار و پڕۆسەی تاپۆكردنی زەوییەكان".