بەغدا - INA - ئەمنە السلامی
ئەمڕۆ پێنجشەممە، وەزارەتی كۆچ و كۆچبەران، پێشكەشكردنی دیدگایەكی نوێی بە سەرۆكوەزیران، محمد شیاع سودانی ڕاگەیاند، سەبارەت بە ئاوارەكان.
عەلی عەباس جەهانگیر وتەبێژی وەزارەتەكە، ، بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی ڕاگەیاند، "وەزارەت میكانیزمێكی بە دیدگایەكی نوێیەوە داڕشتووە كە هاوتەریب لەگەڵ دید و بەرنامەی حكومەت، كە تێیدا هێڵە گشتییەكانی لەخۆگرتووە و ئەرك و بەرپرسیارێتیەكانی دیاریكردووە لە دەزگا پشتیوان و هاوبەشەكان و پێشكەشی سەرۆكوەزیرانیان كرد، و پێش پەسەندكردنی جێگەی گفتوگۆ دەبێت، لە ژێر ڕۆشنایی ئەمەدا، كارەكە بەردەوامە."
جەهانگیر ئاماژەی بەوەشكرد، "مەلەفی ئاوارەكان زۆرە و كێشە و تەحەددی گەڕانەوەی لەخۆدەگرێت، كە پێویستە لاببرێت بۆ ئەوەی خەڵك بتوانن بگەڕێنەوە ناوچەكانی خۆیان بە هاوكاری لەگەڵ دامودەزگا حكومییەكان و دەزگا ئەمنی و دادوەرییەكان"، جەختیشی لەوە كردەوە كە "پێویستە پڕۆسەی گەڕانەوە بۆ ناوچەكانی خۆیان بگەڕێنەوەبە شێوەیەكی هەڕەمەكی و بەبێ لێكۆڵینەوە ڕوونادات."
جەختیشی كردەوە، "وەزارەت بەردەوامە لە كاركردن لەسەر مەلەفی ئاوارەكان، هەروەها پڕۆژە و بەرنامەی هەیە كە ئەنجامەكانیان دەتوانن لە ماوەیەكی كورتدا دەربكەون".