بەغدا - INA
ئەمڕۆ پێنجشەممە، دەستەی سەرۆكایەتی ئەنجومەنی نوێنەران بڕیاریدا بانگهێشتكردنی دانیشتنی پەرلەمان دوابخرێت تا ئەوكاتەی نیسابی یاسایی تەواو دەبێت.
بەشی ڕاگەیاندنی ئەنجوومەنی نوێنەران لە ڕاگەیەندراوێكدا كە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی گەیشتووە: "شاخوان عەبدوڵڵا، جێگری سەرۆكی ئەنجوومەنی نوێنەران بڕیاریدا دانیشتنی پەرلەمان دوابخرێت كە بڕیارە ئەمڕۆ بەڕێوەبچێت، تاوەكو نیسابی یاسایی تەواو دەبێت".