مەندەلاوی داوای پێداچوونەوە بە مۆڵەتی وەبەرهێنانی شاری ڕافایل سیتی و هاوینەهەواری گۆڵفی بەغدا دەكات

سیاسی
  • 10-11-2022, 13:38
  • +A -A

    بەغدا - INA
    ئەمڕۆ پێنجشەممە، موحسین مەندەلاوی جێگری یەكەمی سەرۆكی ئەنجوومەنی نوێنەران، داوای كرد پێداچوونەوە بە مۆڵەتی وەبەرهێنان بۆ شاری نیشتەجێبوونی ڕافائیل و هاوینەهەواری گۆڵفی بەغدا بكرێت.
    نووسینگەی جێگری یەكەمی سەرۆكی ئەنجوومەنی نوێنەران لە ڕاگەیەندراوێكدا كە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی  گەیشتووە، ڕایگەیاندووە، "محسین مەندەلاوی ، جێگری یەكەمی سەرۆكی ئەنجوومەنی نوێنەران، داوای لە محەممەد شیاع سودانی، سەرۆكوەزیران كردووە ، بۆ سەرلەنوێ چاوخشاندنەوە بەو دوو مۆڵەتی وەبەرهێنانەی كە لەلایەن دەستەی نیشتمانی وەبەرهێنانەوە دراوە بۆ شاری نیشتەجێبوونی ڕافایل. و یانەی گۆڵف و هاوینەهەواری بەغدا، تا تەواوبوونی وردبینی و لێكۆڵینەوە لەو پێشێلكارییە یاساییانەی  ئەو پرۆژانە.
    لە راگەیندراوەكەدامەندەلاوی گومانی گەندەڵی و ناڕێكی یاسایی لە میكانیزمی ڕەوانەكردن و یاسای وەبەرهێنان و سیستەمی ناوخۆی ئەنجومەنی وەزیران هەیە، لە شێوازی پێدانی ئەو دوو مۆڵەتی وەبەرهێنانە لەلایەن دەستەی نیشتمانی وەبەرهێنانەوە بە كۆمپانیاكانم (ئیگل هیڵز عێراق و گروپی عرێفی)، كە داوای پێداچوونەوە بە بەردەوامی جێبەجێكردنی دوو گرێبەستە ئەنجامدراوەكە دەكات.تا پشتڕاستكردنەوە و تەواوكردنی وردبینییە یاساییەكان.