بەغدا - INA
ئەمڕۆ پێنجشەممە، عەبدول لەتیف جەمال ڕەشید، سەرۆک کۆمار جەختی لە گرنگی پتەوکردنی پەیوەندی دۆستایەتی و هاریکاری نێوان عێراق و فینلاند کردەوە.
لە ڕاگەیەندراوێکی سەرۆکایەتی کۆماری کۆمار، کە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی گەیشتووە، تێیدا هاتووە "سەرۆکی کۆمار، عەبدوللەتیف جەمال ڕەشید، ئەمڕۆ لە کۆشکی سەلام لە بەغدا پێشوازی لە ماتی لاسیلا باڵیۆزی فینلاند لە عێراق کرد". کە پەیامێکی پیرۆزبایی لە سەرۆک کۆماری فینلاند ساولی نینیستۆ گەیاند بە سەرۆکی کۆمار بە بۆنەی هەڵبژاردنی وەك سەرۆك كۆمار ."
بەگوێرەی ڕاگەیاندراوەكە، نینیستۆ ئاماژەی بە "پەیوەندییە دۆستایەتییە دوو قۆڵییە درێژخایەنەکان کردووە کە کۆماری عێراق بە کۆماری فینلاندەوە دەبەستێتەوە"، "ئاواتی خۆی بۆ پاراستن و پەرەپێدانیان بۆ خزمەتکردنی بەرژەوەندییەکانی دوو گەلی دۆست دەربڕیوە.