سودانی فەرمان بە دەزگا ئەمنیەكان دەكات بە نیشاندانی پێویستی خۆڕاگری بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی تەحەدیاتەكان

ئەمنی
  • 9-11-2022, 22:24
  • +A -A

    بەغداد  - INA
    محەمەد شیاع سودانی فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكان ئەمرۆ چوارشەممە، فەرمانی بە دەزگا ئەمنییەكان كرد كە خۆڕاگریی پێویست نیشان بدەن بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی تەمەدیاتەكان، جەختیشیكردەوە كەلایەن هەن هەڵوەشاوەن كەعیراق شاهیدی دەستكەوتێكە لەئاستی نیشتمانیدا.
    نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆك وەزیران لە بەیاننامەیەكدا كە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی كەوتووە، دەڵێت: محمد شیاع سودانی سەرۆك وەزیران و فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكان سەرۆكایەتی كۆبوونەوەیەكی ئەنجومەنی وەزاری بۆ ئاسایشی نیشتمانی كرد كە دوا پێشهات و بارودۆخی ئەمنی تاوتوێكرا و هەروەها تاوتوێی ئەو بابەتانەی كە لە بەرنامەی كاردان.
    بەپێی بەیاننامەكە، سودانی جەختی لەسەر گرنگی ئەو ڕۆڵە كردەوە كەئەنجوومەنەكە گێڕاوێتی وەك بەرپرسی باڵای دەسەڵاتی ئەو وڵاتە لەبڕیارە ئەمنییەكاندا، وتیشی: "ئامانجی زیاتر لە سەپاندنی یاسا بەردەوامە لە ڕووبەڕووبونەوەی تەحەدای سیاسی و كۆمەڵایەتی و ئابووری كە دەبێت لەگەڵ سەركەوتنی بەرچاودا بێت لە ئاستی خزمەتگوزاریدا.
    سودانی ئاماژەی بەوەشدا: لایەن هەیە لە دەرەوە و لە ناوەوەی وڵاتیش ئیزعاج دەبن كە عێراق لە ئاستی نیشتمانیدا دەستكەوتێكی بەخۆیەوە بینیوە، بۆیە تا زیاتر لە هەنگاوەكانی دابینكردنی خزمەتگوزاریدا پێش كەوتن بكەین، زیاتر تەحدی ئەمنی ئەبینەوە.
    سودانی فەرمانی بە لایەنە ئەمنییەكان كرد كە ڕەقی پێویست نیشان بدەن بۆ ڕووبەڕووبونەوەی ئەو تەحەدایانە و هیچ لایەنێك لەسەرووی یاساوە نییە و ئاماژەی بەوە كرد : كە پێویستە كاراكتەری مەدەنی دەوڵەت بەهێز بكەین كە ناكۆكە لەگەڵ ڕەوتی میلیتاریزەكردنی شارەكاندا.
    هەروەها لەبەر ڕۆشنایی كۆبوونەوەی ئەنجومەنی ئاسایشی نیشتمانی چەندین بڕیاری دەركرد بەپێی بەیاننامەكە كەبریتیبوو لە قەدەغەكردنی هەموو لایەنە ڕەسمییەكان بۆ سەردانیكردن یان وەرگرتنی وەفدی ڕەسمی بیانی، جگە لەئاگاداركردنەوە و ڕەزامەندیی حكومەت و بە هەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتی دەرەوەو ئەگەرنا ئەو حاڵەتانە بەپێی یاسا مامەڵەی لەگەڵدا دەكرێت، لەگەڵا پێكهێنانی لیژنەیەكی لێكۆڵینەوە لەدژی دەزگا ئەمنی و هەواڵگرییەكان كەبڕیاری ئەنجومەنی ئاسایشی نیشتمانی جێبەجێنەكردووە لەسەر هەڵوەشاندنەوەی پشكنینی ئەمنی هاووڵاتیان لەناوچە ئازادكراوەكان و لێپرسینەوەی ئەوانەی كەمتەرخەمن.