بەغداد - INA
وەزارەتی كشتوكاڵ ئەمرۆ چوارشەممە، نیازی حكومەت بۆ پشتیوانیكردن لە ئاژەڵداری و پێشخستنی كەرتی كشتوكاڵ پشتڕاستكردەوە، جوڵەیەكی بۆ ئاوەدانكردنەوەی سیستەمی ئاودێری عێراق ئاشكراكرد و كارەكانی بۆ پشتیوانیكردن لە مەڕوماڵات خستەڕوو.
گوتەبێژی وەزارەت حەمید نایف بەئاژانسی هەواڵی عێراقی ڕاگەیاند: وەزارەتەكە لەماوەی چەند ساڵی ڕابردوودا دەستكەوتی خێرای بەدەست هێناوە لەوانە زیادكردنی پلانی كشتوكاڵی و پشتگیریكردنی تۆو بەڕێژەی لەسەدا 70.
سەبارەت بەپشتیوانی ئاژەڵداریش نایف جەختیكردەوە: كە وەزارەت گرنگی بەبواری پاڵپشتی ئاژەڵداری دەدات، چونكە دەستیكرد بە وەرگرتنی گەنمەشامی زەرد بە 500 هەزار دینار بۆ هەر تۆنێك، بەبڕێكی كورتكراوە دەفرۆشرێت بە بەخێوكەران و ئەمەش دەبێتەهۆی بوژانەوەی كەرتی ئاژەڵداری كە ساڵانێكی زۆرە بەدەست كێشەی خۆراكەوە دەناڵێنێت.
وتیشی: هەوڵێك هەیە بۆ چارەسەركردنی كاریگەرییەكانی وشكەساڵی كەكاریگەری نەرێنی كردۆتە سەر ئاژەڵ لەڕێگەی چارەسەركردن و ئاوەدانكردنەوەی سیستمی ئاودێری عێراق و گەڕاندنەوەی ئاو بۆ دۆخی ئاسایی لەڕێگەی بەستنەوەی ڕوبارەكان بۆ كەمكردنەوەی زیانەكانی ئاو.
ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد: حكومەت سوورە لەسەر پشتگیریكردنی ئاژەڵداری و پێشخستنی كەرتی كشتوكاڵ، وتیشی: بڕیارەكانی حكومەت دەبێتە پاڵپشتی كەرتی پەلەوەر و پاراستنی بەرهەمی ناوخۆ و دامەزراندنی گومرگ لەكاتی كەمكردنەوەی قاچاخدا.