بەغداد - INA
سەرۆك كۆمار عەبدولەتیف جەمال ڕەشید و سەرۆكی ئیئتیلافی دەوڵەتی یاسا نوری مالكی ئەمرۆ چوارشەممە، جەختیان لەسەر پێویستی پتەوكردنی ئاسایش و سەقامگیری و پشتیوانی هەوڵەكانی حكومەت كردەوە,
سەرۆكایەتی كۆمار لە بەیاننامەیەكدا كە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی كەوتووە، دەڵیچت: سەرۆك كۆمار عەبدولەتیف جەمال ڕەشید لەكۆشكی سەلام لەبەغدا پێشوازی لە سەرۆكی ئیئتیلافی دەوڵەتی یاسا نوری مالكی كرد.
لە بەیاننامەكەدا هاتووە: لە سەرەتای دیدارەكەدا مالكی گەرمترین پیرۆزبایی خۆی لە سەرۆك كرد بەبۆنەی هەڵبژاردنی وەك سەرۆك كۆمار، هیوای سەركەوتنی بۆ خواست لە ئەركەكانیدا، لەبەرامبەردا سەرۆك ڕەشید سوپاس و پێزانینی خۆی بۆ مالكی دەرببڕی بۆ ئەو هەستە بەرێزانەی.
بەیاننامەكە ئاماژەی بۆ ئەوەشكردووە: هەردولا لە دیدارەكەدا بارودۆخی گشتی وڵاتیان تاوتوێكردو تێیدا جەختیانكردەوە لەسەر پێویستی پتەوكردنی ئاسایش و سەقامگیری و یەكخستنی ڕیزی نیشتمانی و كاركردن بۆ زاڵبوون بەسەر سەختیەكان و گوێگرتن لەخواستی هاووڵاتیان.
هەر بەپێی بەیاننامەكە، تەئكیدكرایەوە لەسەر گرنگیی پشتیوانیكردنی هەوڵەكانی حكومەت لەڕاپەڕاندنی ئەو ئەركانەی پێسپێردراوە و جێبەجێكردنی بەرنامەكەی لەدابینكردنی باشترین خزمەتگوزاری بەهاووڵاتیان و باشتركردنی ڕەوشی ژیان و خزمەتگوزاری و پشتیوانی لە ڕێوشوێنی پێویست بكەن بۆ بەدیهێنانی هەموو شتێك كە بارگرانی هاوڵاتیان هێور بكاتەوە و لە ئاستی جیاجیادا دەست بە بنیاتنان بكات.