سەرۆك كۆمار: هاوكاری نێوان هەموو هێزەكان بۆ بەدیهێنانی سەقامگیریی سیاسی و ئەمنی پێویستە

سیاسی
  • 9-11-2022, 19:39
  • +A -A

    بەغداد - INA
    سەرۆك كۆمار عەبدولەتیف جەمال ڕەشید ئەمرۆ چوارشەممە، تەئكیدی لە پێویستی هەماهەنگی هاوبەشی نێوان هەموو هێزو كوتلە نیشتمانییەكان بۆ بەدیهێنانی سەقامگیریی سیاسی و ئەمنی لەعیراق كردەوە.
    نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆكایەتی كۆمار لە بەیاننامەیەكدا كە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی كەوتووە، دەڵێت: سەرۆك ڕەشید ئەمڕۆ لەكۆشكی سەلام لەبەغدا پێشوازیكرد لە محەمەد سالم ئەلغبان وەزیری پێشووتری ناوخۆ، كە بەبۆنەی هەڵبژاردنەوە پیرۆزبایی خۆی ئاراستەی سەرۆك كۆمار كرد و لەبەرامبەریشدا سەرۆك كۆمار سوپاس و پێزانینی خۆی دەربری.
    بەپێی بەیاننامەكە سەرۆك كۆمار ئاماژەی بۆ ئەوەكردووە، قۆناغی داهاتوو پێویستی بە هەماهەنگیی زیاتری نێوان هەموو هێزو كوتلە نیشتمانیەكان هەیە بۆ بەدیهێنانی سەقامگیریی سیاسی و ئەمنی لەعیراق و ڕووبەرووبوونەوەی ئەو گرفتانە بەشێوەیەك كە ئاشتی و ئاسایش بۆ وڵات زیاتر بكات.