هەولێر - INA
حكومەتی هەرێمی كوردستان ئەمڕۆ چوارچەممە، بریاریدا بە پێكهێنانی وەفدێكی وەزاری بۆ دانوستان لەگەڵا بەغداد .
حكومەتی هەرێمی كوردستان لە بەیاننامەیەكدا كە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی كەوتووە، رایگەیاند: لە كۆبونەوەی ئەمڕۆی حكومەتی هەرێمدا بڕیاردرا وەفدی دانوستاندن لەگەڵ حكومەتی فیدڕاڵ لەم بەڕێزانە پێكبێت، وەزیری دارایی، وەزیری سامانەسروشتییەكان بەوەكالەت، وەزیری پلاندانان، سەرۆكی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیران، سكرتێری ئەنجوومەنی وەزیران، سەرۆكی فەرمانگەی هەماهەنگی و بەدواداچوون و گوتەبێژی حكومەتی هەرێمی كوردستان.
ئاشكراشیكرد: وەفدەكە راسپێردران لە چوارچێوەی مافە دەستورییەكان و بڕیارەكانی ئەنجوومەنی وەزیران تایبەت بە دۆسیە هەڵپەسێردراوەكان، لە نزیكترین كاتدا، دەست بە گفتوگۆ بكەن و جەخت لە جێبەجێكردنی كارنامەی حكومەتی فیدڕاڵی و ئەو رێكەوتنە سیاسییەی كە لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق دەنگی لەسەردرا كرایەوە.