بەغداد - INA
محەمەد حەلبوسی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران ئەمرۆ چوارشەممە، لەگەڵ باڵیۆزی میسر وەلید ئیسماعیل و باڵیۆزی ئوردن مونتەسر زەعبی لەبارەی پەیوەندیە دوو قۆڵیەكان گفتوگۆیان كرد.
نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران لە بەیاننامەیەكدا كە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی كەوتووە، دەڵێت: حەلبوسی بە جیا پێشوازیكرد لە باڵیۆزی كۆماری عەرەبی میسر وەلید محەمەد ئیسماعیل و باڵیۆزی ئوردن مونتەسر زەعبی.
بەپێی بەیاننامەكە، لە هەردوو دیارەكەدا گفتوگۆیان لەسەر پەیوەندییە دووقۆڵییەكان و پتەوكردنی هاریكاریی هاوبەش لەهەموو بوارەكاندا كردووەوە بەجۆرێك خزمەتی بەبەرژەوەندییەكانی گەلی عێراق و گەلی برا لە میسر و ئوردن بكات، هەروەها باسكردن لە پەرەسەندنەكانی بارودۆخی سیاسی وڵات و كۆمەڵێك بابەتی بەرژەوەندی هاوبەش.