بەغداد - INA
عەبدولئەمیر شەمری وەزیری ناوخۆ ئەمرۆ چوارشەممە، فەرمانی بەجێبەجێكردنی فەرمانی دەستگیركردن لەدژی هەر كەسێك كرد كە بەپێی یاسا تۆمەتباركراوە.
وەزارەت لە بەیاننامەیەكدا كە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی كەوتووە، دەڵێت: شەمەری كۆنفرانسێكی بەرفراوانی بە ئامادەبوونی بەرپرسەكانی وەزارەت و ژمارەیەك لە ئەفسەران و كارمەندان سازكرد.
لە بەیاننامەكەدا هاتووە: شەمەری جەختی لەسەر گرنگیی گێڕانەوەی متمانەی هاوڵاتیان بە پیاوی ئاسایش كردەوە و ئەندامان و جومگەكانی وەزارەتی ناوخۆ ببنە مایەی متمانە و دڵنیابوونەوە لە شەقام لە ڕێگەی هاوكارییەكی پڕ بەرهەم و ئەرێنی نێوان هێزە ئەمنییەكان و كۆمەڵ، تەئكیدیشی لە پێویستی جێبەجێكردنی یاسا و پێدانی مافی بە هەمووان كردەوە و ئاماژەی بەوەدا: دەرگای كراوەیە بۆ هەمووان و هەروەها تەرخانكردنی ڕۆژێك بۆ بینینی هاوڵاتیان.
ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد: وەزیری ناوخۆ فەرمانی بە بنكەكانی پۆلیس كرد كە دادپەروەریان بۆ هاوڵاتیان هەبێت و فەرمانی دەستگیركردنی دادوەریی لە دژی هەر كەسێك جێبەجێ بكەن، هەرچۆنێك بێت، كە بەپێی یاسا تۆمەتبار دەكرێن، لەگەڵا ئاراستەكردنی هەمووان بۆ كاركردن بە نەزاهە و دووركەوتنەوە لە هەموو ئەو شتانەی كە زیان بە ناوبانگی پیاوی ئاسایش دەگەیەنێت.
بەپێی بەیاننامەكە، شەمەری داوای كردووە كە پۆلیسەكان هەست بەوە بكەن كە وەك چیاكان وان و بە هیچ شتێك ناهەژێنن و ستایشی قارەمانەكانی بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی رد و كارەكانیانی كرد كە لە نێو ئاگردا كار بۆ پاراستنی ئەوانی دیكە دەكەن.