ئەلئەعرەجی جەخت لە گرنگیی لێكۆڵینەوە لە پرۆژەیاسای خزمەتی ئاڵا دەكاتەوە بەپێی دیدی ئاسایشی نیشتمانی

ناوخۆ
  • 9-11-2022, 16:19
  • +A -A

    بەغداد  - INA
    ڕاوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی قاسم ئەعرەجی ئەمرۆ چوارشەممە، جەختی لەسەر گرنگی لێكۆڵینەوە لە پڕۆژە یاسای خزمەتی ئاڵا كردەوە بەپێی دیدی ئاسایشی نیشتمانی.
    ڕاوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی لە بەیاننامەیەكدا كە دەست  ئاژانسی هەواڵی عێراقی كەوتووە، دەڵێت: ئەعرەجی، سەرۆكایەتی وۆركشۆپێكی بەناونیشانی یاسای خزمەتكردن بە ئاڵا بەپێی ڕوانگەی ئاسایشی نیشتمانی عێراق كرد، كە لە سەنتەری نەهرین بۆ لێكۆڵینەوەی ستراتیژی سەر بە راوێژكارێتی و بە بەشداری دەزگا ئەمنییەكان و دەستەی ئەكادیمی و سەنتەرەكانی توێژینەوەو وەزارەتەكانی مەدەنی و كەرتی تایبەت و نوێنەری لیژنەی ئەمنی و بەرگری پەرلەمان بەرێوەچوو.
    ئەعرەجی تەئكیدیكردەوە، لە گرنگیی ئەنجامدانی گفتوگۆی فراوان لەلایەن لایەنە پەیوەندیدارەكان و پسپۆڕان و هەروەها بەشداری ڕای گشتی لەڕێگەی ئەنجامدانی ڕاپرسیی بیروڕاو هەروەها خوێندنی پڕۆژەیاساكە بەپێی دیدی ئاسایشی نەتەوەیی عێراق لەڕووی جیاجیاوە.