هەولێر - INA
ئەنجوومەنی گشتی فیدراسیۆنی شەترەنج متمانەی بە زافر عەبدولئەمیر نوێ دەكاتەوە،ئەمڕۆ چوارشەممە، كۆبوونەوەی گشتیی فیدراسیۆنی شەترەنجی ناوەندی عێراق، متمانەی خۆی بە سەرۆكی فیدراسیۆنەكە زافر عەبدولئەمیر بۆ خولێكی نوێ نوێكردەوە.
سەركەوتنی عەبدولئەمیر دوای بەدەستهێنانی 62دەنگی لە كۆی 64 دەنگ هات،پۆستی جێگری یەكەم بۆ فەرحان ناسر جاسم دوای ئەوەی 64 دەنگی كۆكردەوە، عەبدولهادی مەفتول جێگری دووەم بە 62 دەنگ،هەروەها سوندس محسن حسێن تاكە خانمە وەكو ئەندام دەست نیشانكرا ودوای كۆكردنەوەی (62) دەنگ.
جێێگای ئاماژەپێكردنە هەردوو داوەر و یاریزانی دێرینی كوردستان وعێراق ئەسعەد ئیسماعیل و پشتیوان ئەحمەد شێخ ئەحمەد دوای كۆكردنەوەی (48) و (42) دەنگ بوونە ئەندامی یەكێتی ناوەندی شەترەنجی عێراق.
داوەری نێودەوڵەتی و ئەندامی نوێی سەركەتوو بۆ ئەندامی شەترەنجی عێراق پشتیوان ئەحمەد شێخ ئەحمەد،لەلێدوانێكی تایبەت بە ئاژانسی هەواڵی عێراق (INA) سەبارەت بە هەڵبژاردنی یەكێتی شەترەنجی عێراق گوتی : پیرۆزیایی لە سەرۆك وتێكڕایی ئەندامانی نوێی شەترەنجی عێراق دەكەم،ئومێد دەكەم بوونمان بەئەندامی نوێ ببێتە هەنگاوێكی سەرەتا بۆ ئەكتیڤ بوون و كارابوونی شەترەنجی كوردستان وعێراق،لەم سۆنگەی دەنگی دەنگدەران بكەین بە كار و هیلاك بوون بۆ ئایندەی باشتر وچاكتر،بۆیە پرۆسەی هەڵبژاردنی ئەمڕۆ زۆر روون و دیار و دیموكراسی بوو،نموونەیەكی سەركەوتووی وەرزش بوو لە ئێستادا.
پشتیوان هەروەها گوتی : لەگەڵ برا و هاوڕێم كاك ئەسعەد دەبین بە پردی وەرزشی و ئاشتی قوڵ بۆ نێوان شەترەنج لە هەرێمی كوردستان وعێراق،بۆیە دەرچوونمان ئەركی قورس و بەرپرسیاریەتیمان لەسەر شانە بۆ خزمەتی شەترەنج بەگشتی،ئومێد دەكەم بتوانین لەئاست ئەو متمانە بین وبێ جیاوازی خزمەت بكەین.