بەغداد - INA
سەرۆك عەبدوللەتیف جەمال ڕەشید ئەمرۆ چوارشەممە جەختی لەسەر ئەوە كردەوە كە مەسیحییەكان پێكهاتەیەكی گرنگی گەلی عێراقن و ڕێز و ستایشیان بۆ هەموو هاونیشتمانیان هەیە لە پێكهاتە جیاجیاكان.
سەرۆكایەتی كۆمار لە بەیاننامەیەكدا كە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی كەوتووە، دەڵێت: سەرۆك كۆمار عەبدولەتیف جەمال رەشید ، ئەمرۆ چوارشەممە لە كۆشكی سەلام لە بەغداد پێشوازیكرد لە وەفدێكی فراكسیۆنی پەرلەمانی بابلیۆن.
ئاشكراشیكرد: لە سەرەتای كۆبوونەوەكەدا ، ئەندامانی وەفدەكە پیرۆزبایی خۆیان ئاراستەی سەرۆك كۆمار كرد بە بۆنەی هەڵبژاردنی و هیوای سەركەوتنیان بۆ خواست لە ئەركەكانیدا، هەروەها ئومێدییان خواست كە بەڕێزیان پشتیوانی لە داواكاریی مەسیحییەكان بكات تاكو مافەكانیان لە عێراق بەدی بێت.
لەبەرامبەردا سەرۆك كۆمار سوپاسی وەفدەكەی كرد بۆ پیرۆزبایی و دەربڕینەكانیان و ئاماژەی بەوەدا كە مەسیحییەكان پێكهاتەیەكی گرنگی گەلی عێراقن و ڕێز و ستایشیان بۆ هەموو هاو نیشتمانیان هەیە لە پێكهاتە جیاجیاكان، هاوكات سەرۆك كۆمار ڕۆڵی مێژوویی مەسیحییەكانی لە بنیاتنانی دەوڵەتدا لە قۆناغە جیاوازەكاندا بەرز نرخاند، دووپاتیشیكردەوە بە تێڕوانینێكی یەكسان سەیری عێراقییەكان دەكات لە پێناو بەدەستهێنانی مافە ڕەواكانیان.