بازرگانی لیستێكی ماددە قەدەغەكراوەكان بڵاودەكاتەوە و هۆشداری دەدات لە مامەڵەكردن پێیانەوە

ناوخۆ
  • 9-11-2022, 13:04
  • +A -A

    بەغداد - INA
    وەزارەتی بازرگانی ئەمرۆ چوارشەممە، لیستێكی هاوردەكردنی ماددە قەدەغەكراوەكانی بڵاوكردەوە و هاوكات هۆشداریدا لەمامەڵەكردن پێیانەوە لەبازاڕە ناوخۆییەكاندا.
    محەمەد حەنون بەڕێوەبەری گشتی فەرمانگەی چاودێری دارایی و بازرگانی وەزارەت لە بەیاننامەیەكدا كە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی كەوتووە، رایگەیاند: فەرمانگەكەی لیستێكی ئەو ماددانەی بڵاوكردۆتەوە كە قەدەغەیە لە هاوردەكردن لەناو ئەو كۆنترۆڵانەی كە كۆمپانیای گشتی بۆ پێشانگاكانی عێراق مۆڵەتیان پێ دەداتو هۆشداریدا لە مامەڵەكردن لەگەڵ ئەو ماددانە لەسەر بنەمای بڕیارەكانی ئەنجومەنی وەزیران.
    ئاشكراشیكرد: تیمەكانی چاودێری فەرمانگەكە لەبەغداو پارێزگاكان لەسەر بنەمای ڕێنماییەكانی وەزیری بازرگانی ئەسیر داود ئەلغەریری ڕێوشوێنی پێویست دەگرنەبەر بۆ ڕێگەگرتن لەگەڕانەوەی ئەو ماددانە بەهەماهەنگی لەگەڵ دەزگا ئەمنییەكان و فەرمانگەی تاوانی ڕێكخراو لەوەزارەتی بازرگانی.
    رونیشیكردەوە: لە ئەمڕۆوە تیمەكانی چاودێری دەستیان كرد بە بەدواداچوونی ماددە قەدەغەكراوەكان و وردبینیكردن لە دوكان و بازاڕەكان، بە ئامانجی ڕێگریكردنیان و پشتیوانیكردن لە بەرهەمی نیشتمانی.