وەزیری ناوخۆ بنكەكانی پۆلیس رادەسپێرێت بۆ هاوكاریكردن لەگەڵ هاوڵاتیان و تەواوكردنی مامەڵەكانیان بەخێرایی

ئەمنی
  • 9-11-2022, 10:58
  • +A -A

    بەغداد - INA
    عەبدولئەمیر شەمری وەزیری ناوخۆ ئەمرۆ چوارشەممە، بنكەكانی پۆلیسی ئاڕاستەكرد بۆ هاوكاری هاوڵاتیان و تەواوكردنی مامەڵەكان بەخێرایی.
    وەزارەتی ناوخۆ لە بەیاننامەیەكدا كە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی كەوتووە، دەڵێت: بەمەبەستی بەدواداچوونی كارەكانی دەزگاكان و پێكهاتەكانی وەزارەتی ناوخۆ عەبدولئەمیر شەمری وەزیری ناوخۆ گەشتێكی پشكنینی بۆ بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی تاوان لەبەغدا جەدیدە و بنكەی پۆلیسی ڕەشاد ئەنجامدا.
    ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد: وەزیری ناوخۆ باسی لەو ئەركانە كرد كەئەنجامی دەدەن بەمەبەستی پێشكەشكردنی خزمەتگوزاری بەهاوولاتیان، و شەمری تەئكیدیكردەوە: هیچ كەموكورتیەك نییە لە ئەنجامدانی كار و هاوكاریكردن لەگەڵ هاوڵاتیان و مامەڵەكردنێكی باش لەگەڵیان.