وەزارەتی نەوت جەخت لەگرنگی فراوانكردنی پڕۆژەی نیشتمانی دەكات بۆ بەكارهێنانی سووتەمەنی غازی شل بۆ ئۆتۆمبێل

ئابوری
  • 9-11-2022, 10:37
  • +A -A

    بەغداد - INA
    وەزارەتی نەوت ئەمرۆ چوارشەممە جەختی لەسەر گرنگی فراوانكردنی پڕۆژەی نیشتمانی كردەوە بۆ بەكارهێنانی سووتەمەنی غازی شل بۆ ئۆتۆمبێل لەجیاتی بەنزین و گازوایل كردەوە.
    بریكاری كاروباری پاڵاوتن و دابەشكردن حەمید یونس لە بەیاننامەیەكدا كە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی كەوتووە، دەڵێت: گرتنەبەری میكانیزمی پرۆسەی سووتەمەنی گازی شل بۆ ئۆتۆمبێلی هاوڵاتیان لەلایەن وەزارەتەوە هەنگاوێكی گرنگە كە لە ڕووی ئابووری و ژینگەییەوە سوودی بۆ هاوڵاتیان دەبێت.
    ئاماژەی بەوەدا: ئەو ئەگەرە ئابوورییە لە ڕێگەی نرخی پرۆسەی غازەوە دێت بە بەراورد بە نرخی پڕۆسەی سوتەمەنی بەنزین كە خەرجی هاوڵاتیان كەم دەكاتەوە، لە سودی تەكنیكیشدا ژمارەی ئۆكتانی سووتەمەنی غاز لە ژمارەی ئۆكتانی بەنزینی باشكراو زیاترە و بەم شێوەیە كار ناكاتە سەر بزوێنەری ئۆتۆمبێلەكان و تەمەنیان درێژ دەكاتەوە.
    وتیشی: لە بەرژەوەندی ژینگەیی، بەكارهێنانی غاز وەك سووتەمەنی بۆ ئۆتۆمبێل دەركردن و پیسبوونی ژینگە كەم دەكاتەوە كە بەهۆی سووتێنەری بەنزینەوە لە مەكینەكاندا دروست بووە.