غه‌زی رۆڵی به‌رنامه‌ی گه‌شه‌سه‌ندنی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان به‌رز ده‌نرخێنێت

سیاسی
  • 8-11-2022, 20:27
  • +A -A

    به‌غداـ INA

    سكرتێری گشتی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران حه‌مید نه‌عیم ئه‌لغه‌زی ئه‌مڕۆ سێ شه‌ممه‌ رۆڵی به‌رنامه‌ی گه‌شه‌پێدانی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان (UNDP) له‌ساڵانی رابردوو به‌گرنگی زانی. 

     سكرتاریه‌تی گشتی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران له‌راگه‌یندراوێكدا كه‌بۆ ئاژانسی هه‌واڵی عێراقی ناردووه‌ راگه‌یاند" غه‌زی پێشوازی له‌نوێنه‌ری به‌رنامه‌ زینه‌ ئه‌حمه‌د كرد به‌بۆنه‌ی به‌كۆتایی هاتنی كاره‌كانی له‌عێراق و رۆڵی به‌رنامه‌ی (UNDP) له‌هه‌ر سێ ساڵی رابردووه‌ به‌رز نرخاند، كه‌چه‌ندین پرۆه‌ی مرۆیی و گه‌شه‌پێدان له‌ناو ئازادكراوه‌كان ئه‌نجامی داوه‌ له‌گه‌ڵ پرۆژه‌ گرنگه‌كانی دیكه‌ له‌پارێزگاكان و هیوای سه‌ركه‌وتنیش له‌ئه‌ركه‌ نوێیه‌كی بۆی خواست. 
      له‌لای خۆیه‌وه‌ زینه‌ ئه‌حمه‌د رۆڵی گه‌وره‌ی سكرتێری گشتی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران و تیمه‌ كاركردنی سكرتاریه‌ت به‌رز نرخاند له‌بوار پێش كێش كردنی پشتگیری و هاوكاری بۆ به‌رنامه‌ی (UNDP) له‌ماوه‌ی ساڵانی رابردوو و هیوای خواستووه‌ كه‌به‌گیانی یه‌ك تیم له‌ماوه‌ی داهاتووش كار پێكه‌وه‌ بكرێت.