به‌غداـ INA
عه‌بدوله‌تیف جه‌مال ره‌شید سه‌رۆك كۆمار ئه‌مڕۆ سێ شه‌ممه گه‌رایه‌وه خاكی وڵات له‌دوای به‌شداریكردنی له‌كۆنگره‌ی كه‌شوهه‌وا له‌شاری شه‌رمولشێخی میسر.
سه‌رۆك كۆمار له‌لوتكه‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان تایبه‌ت بهكهشوههوا COP 27 وته‌یه‌كی پێش كێش كرد وتێدا ئه‌و ڕكمانیانهی كه‌رووبه‌رووی عێراق ده‌بنه‌وه وئه‌وانه‌ی په‌وه‌ستن به‌كه‌می ئاو و كاریگه‌ریه نهرێنیهكانی له‌سه‌ر كشتوكاڵ و هۆر و ژیانی هاوڵاتیان به‌گشتی باسكران.
هه‌روه‌ها ئاماژه بهچارهسهریهكانی عێراقی دا بۆ ئه‌م كێشه و ڕكمانیانه وجه‌ختیشی له گرنگی هه‌ماهه‌نگی هه‌وڵه مرۆییه‌كانی كرده‌وه بۆ زیاتر به‌رجه‌سته‌كردنی شه‌راكه‌تێكی كاریگه‌ر له‌پێناو پاراستنی ژیان.
له‌په‌راوێزی لوتكه‌ی كه‌شوهه‌وادا سه‌رۆك كۆماری عێراق چه‌ندین دیدار و كۆبوونه‌وه له‌گه‌ڵ سه‌رۆك و شانده‌كانی وڵاتانی برا و دۆستی به‌شدار له‌م كۆنگره‌یه‌دا سازكرد.