سودانی : ئاسایشی وڵات هێڵی سوورە

سیاسی
  • 8-11-2022, 19:12
  • +A -A

    بەغداد/ INA وسام مەلا
    سەرۆک وەزیران محمد شیاع سودانی ئەمڕۆ ڕۆژی سێشەممە جەختیکردەوەلەوەی کە ئاسایشی وڵات هێڵی سوورە ، لەهەمانکاتیشدا 
    ئاماژەی بەوەدا کە هەناومان ناوە بۆ باشترکردنی بەشەکانی پسوولەی خۆراک ، هەروەها سنووقی گەشەپێدانی عێڕاق دادەمەزرێنرێت و لە بودجەدا جێگیردەکرێت.
    سودانی لەکۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنووسیدا کە پەیامنێری ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی ئامادەی بوو وتی لەبەرایی کارەکانمان دەست دەکەین بە پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری و دەزگای ئەندازیاری لە ناوچەکانی حوریە و شەعب و نەهرەوان دەستیان بەکارکردن کردووە.
    وتیشی کە تیمێکی هونەریشمان ڕاسپاردووە بۆ بەدووداچون سەبارەت بەوەی کە بە ڕێگای مردن ناسراوەوچەند ڕێکارێکمان جێگیرکردووە.
    هەروەها وتی لەگەڵ هەردوو وەزارەتی کار و فەرمانگەی پاراستنی کۆمەڵایەتی کۆبووینەتەوە بۆ باشتر کردنی پڕۆسەکە و ڕێکخستنی لیستی داواکاریەکان کە دەگاتە دوو ملیۆن داواکاری.
    لەهەمانکاتیشدا سودانی ئاماژەی بەوەکرد کەچەندین بڕیار وەرگیراوە بۆ نەهێشتنی گەندەڵی ولەوزەویانەش دەکۆڵینەوەکە دراونەتە پلەباڵاکان.
    سودانی وتیشی کە سێ دۆسیەمان لەگەڵ تورکیداهەیە کەلە ئاسایش و ئابووری و ئاو پێکدێن، وتیشی بارستایی ئاڵوگۆڕی بازرگانیمان لەگەڵ تورکیا گەیشتوەتە 20 ملیار دۆلار و پێویستە کێشەی ئەمنی لەگەڵ ئەو وڵاتە چارەسەر بکەین و هێڕشەکانی ڕابگیرێن بۆ سەرخاکی عێڕاق.