بەغداد/ INA
جێگری یەکەمی سەرۆکی پەرلەمان محسن مندلاوی ئەمڕۆ ڕۆژی سێشەممە داوای لەکۆمپانیاکانی قەتەر کرد کە سوودلە دەرفەتەکانی وەبەرهێنان وەربگرن لەعێڕاق.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی مندلاوی لەبەیاننامەیەکدا کە دەست ئاژانسی هەواڵی عێڕاق کەوت وتی مندلاوی ئەمڕۆ لە نووسینگەکەی خۆیدا پێشوازیکرد لە باڵیۆزی قەتەر لەعێڕاق خالد بن حمد سلیتی و پێکەوە باسیان لە بابەتە دووقۆڵیەکان کرد.
مندلاوی وتی کە ئاڕاستەیەک لەعێڕاقدا هەیە کەگرنگی بە کەرتی تایبەت بدرێت و داواش دەکەین لە قەتەر کە دەرفەتەکانی وەبەرهێنان لەعێڕاقدا بقۆزنەوە.
لەلایەن خۆشیەوە باڵیۆزی قەتەڕ ئاماژەی بە مکووڕبونی وڵاتەکەی کرد لەسەر فراوانکردنی پەیوەندیەکانی هەردوولا وجەختیشی کردەوەلەسەر هاوکاریکردنی عێڕاق بۆ بەرژەوەندی هەردوولا.