بەغداد/ INA
سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران محمد حلبوسی ئەمڕۆ ڕۆژی سێشەممە ڕایگەیاند کە لەڕۆژی پێنجشەممەی داهاتوو میواندارێتی لە هەردوو وەزیری کشتوکاڵ و وەزیری سەرچاوە ئاوییەکان دەکرێت.
حەلبووسی لەدانیشنی ئەنجومەنی نوێنەران کە ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی بەدووداچونی بۆکرد وتی هەردوو وەزیری کشتوکاڵ و سامانە ئاوییەکان ڕۆژی پێنجشەممەی داهاتوو میواندارێتیان دەکرێت بۆ گفتوگۆ دەربارەی پلانی کشتوکاڵ و کێشەی کەمئاوی.