بەغداد/ INA
سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران محمد شیاع سودانی ئەمڕۆ ڕۆژی سێشەممە لەکۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیراندا چەند بڕیارێک دەردەکات.
بەیاننامەی نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆک وەزیران کە دەست ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی کەوت وتی سەرۆک وەزیران ئەمڕۆ لەمیانەی سەرۆکایەتیکردنی کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیران باس لەبارودۆخی ناوچەکەو پێشهاتە سیاسیەکان کرا و کارنامەی دانیشتنەکەش خرایەڕوو.
لەدانیشتنەکەدا ڕاوێژکاری کرا لەگەڵ نوێنەرانی وەزارەتەکانی دارایی و ئاوەدانکردنەوەو نیشتەجێکردن و شارەوانی و کشتوکاڵ و فەرمانگەی یاسایی لە ئەمیندارێتی گشتی ئەنجومەنی وەزیران کە دەرەنجام چەنین ڕاسپاردە دەرکران وبەرزکرانەوە بۆ سەرۆک وەزیران کەلەماوەی 30 ڕۆژدا یەکلاییدەکرێنەوە.
سەرۆک وەزیران ئاماژەی بۆ ئەوڕووداوە وەرزشیە گرنگە کرد کە ساڵی داهاتوو لەعێڕاقدا ئەنجامدەدرێت کە پاڵەوانێتی کەنداوی 25 ە لەشاری بەسڕە.
هەروەها لەمیانەی دانیشتنەکەدا سودانی سەرجەم وەزیرەکانی ئاڕاستەکرد کە ئەوبڕیارانە هەڵوەشێننەوە کە لەماوەی کەلەماوەی حکومەتی کاربەڕێکەر دەرکردراون.
هەروەها سودانی بڕیاریدا کە خاوەن بڕوانامە باڵاکان و یەکەمەکان کە ژمارەیان دەگاتە 74 هەزار کەس سوودلە پسۆڕێتیەکانیان وەربگیرێت بەشێوەیەکی پیشەیی دابەشبکرێنە سەروەزارەتەکان.